فاو: عێراق لەنێو ئەو 44 وڵاتەدایە كە پێویستییان بە هاوكارییە لەپێناو خۆراكدا

نرخی خۆراك بۆ چوارەم مانگ زیادیكردووە

ڕێكخراوی خۆراك و كشتوكاڵ (فاو) دەڵێت، 44 وڵات كە لەنێوانیاندا عێراق هەیە پێویستییان بە هاوكاریی دەرەكی هەیە لەپێناو خۆراكدا و دەڵێت، ململانێكان و وشكبوونەوە بوونەتەهۆی كەڵەكەبوونی دۆخی نەمانی ئاسایشی خۆراك لە جیهاندا.

ڕێكخراوەكە، كە بارەگاكەی لە ڕۆما-یە لە ڕاپۆرتێكدا دەڵێت، پێوەری نرخی شمەكی خۆراكی بۆ چوارەم مانگ لەسەریەك لە تشرینی دووەمی ڕابردوودا زیادیكردووە بەهۆی خواستی زۆر لەسەر گەنم و شیرەمەنییەكان.

دەشڵێت، ململانێكان و وشكبوونەوە بوونەتەهۆی كەڵەكەبوونی دۆخی نەمانی ئاسایشی خۆراك لە ژمارەیەكی زۆری ناوچەكانی جیهان بەتایبەت لە ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوای ئەفریقا.

بەپێی فاو 44 وڵات لەسەر ئاستی جیهان، كە لەوانە 33 وڵاتیان ئەفریقی، 9ی ئەمریكی و دووانیان لە ئەمریكای باشوورن پێویستییان بە هاوكاریی دەرەكی هەیە لەپێناو خۆراكدا.

ڕێكخراوەكە ئاماژەی بەو وڵاتانەی ئاسیا كردووە كە پێویستییان بە هاوكاریی دەرەكی خۆراك هەیە كە بریتین لە عێراق، پاكستان، ئەفغانستان، بەنگلادیش، یەمەن، سوریا، لوبنان، میانمار و كۆریای باكوور.

بابەتی پێشتر

كەشناسیی هەرێم: بارانبارین دەستپێدەكاتەوە

بابەتی دواتر

کارمەندانی نەخۆشخانەی قەڵا بەهۆی بێبەشکردنیان لە هاندانەکەی وەزارەتی تەندروستی گردبوونەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

داوا لە ئەمریكا دەكرێت سنوورێك بۆ “كوشتن”ی هاوڵاتییانی سڤیلی عێراق و سوریا دابنێت

دامەزراوەیەكی ئەمریكی لە ڕاپۆرتێكدا ئاشكرایكردووە، ئەمریكا هەوڵی نەداوە بۆ ئەوەی مردنی هاوڵاتییانی سڤیلی سوریا و عێراق بەهۆی بۆردوومانەكانییەوە…
Total
0
Share