جۆرج قرداحی وەزیری ڕاگەیاندنی لوبنان دەستی لەکارکێشایەوە

جۆرج قرداحی وەزیری ڕاگەیاندنی لوبنان ڕایگەیاند، دەستی لە پۆستەکەی کێشاوەتەوە و دەڵێت، “من پێموایە بەرژەوەندیی نیشتمان لەپێش بەرژەوەندیی تایبەتییەوەیە”.

جۆرج قرداحی، دوای دروستبوونی مشتومڕ و قەیران لەنێوان سعودیە و لوبنان بەهۆی لێدوانەکانی جۆرج قرداحی وەزیری ڕاگەیاندنی لوبنانەوە لەبارەی شەڕ لە یەمەن، ئەمڕۆ شەممە دەستلەکارکێشانەوەی لە پۆستەکەی ڕاگەیاند.

لە هەنگاوێكدا کە پێشتر نەجیب میقاتی سەرۆک وەزیرانی لوبنان بە “پێویست” ناوی بردبوو و داوای دەستلەکارکێشانەوەی جۆرج قرداحی کردبوو، وەک ڕێگایەک بۆ ئاساییبوونەوە و هێورکردنەوەی ئەو ئاڵۆزییانەی لەنێوان وڵاتەکەی و سعودیە دروستبوون.

جۆرج قرداحی ڕایگەیاند، دەستلەکاردەکێشێتەوە بەر لە سەردانی ئیمانوێل ماکرۆن بۆ سعودیە تاوەکو هاوکارییەک بێت بۆ ماکرۆن لە هەوڵەکانی بۆ ئاساییکردنەوەی گرژییەکان.

بەهۆی لێدوانەکەی قرداحی سەبارەت بە شەڕ لە یەمەن، ماوەی چەند هەفتەیەکە حکومەتی لوبنان ئیفلیج بووە، بۆیە قرداحی ئاماژە بۆ ئەوە دەكات كە دەستلەكاركێشانەوەی پێدانی هەلە بە لوبنان و وتی، “ئەگەر دەکرێت سوودبەخشبم دەمەوێت ئەو هەلە بدەم بە لوبنان”.

پیشتر جۆرج قرداحی لە چاوپێکەوتنێکدا سەبارەت بە جەنگ لە لوبنان ڕەخنەی توندی لە هێرشەکانی هاوپەیمانیی عەرەبی بە سەرۆکایەتیی سعودیە بۆسەر حوسییەکانی یەمەن گرت و ڕایگەیاند، “ئەوە هێرشێکی ناڕەوا و تێکدەرانەیە کە دەکرێتە سەر حوسییەکان”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەرۆکی پێشووی مۆساد نهێنیی دزەپێکردنی ئەرشیفی دۆسیە ئەتۆمییەکانی ئێران ئاشکرا دەکات

لەیەکەم چاوپێکەوتنی تەلەفیزۆنیدا دوای دوورکەوتنەوەی لە پۆستەکەی سەرۆکی دەزگای هەواڵگریی ئیسرائیل (مۆساد) وردەکاریی دزەپیکردنی زانیارییە ئەتۆمییەکانی ئێرانی ئاشکراکرد.…
زیاتر ببینە

تاڵیبان دەڵێت بەشێک لە فڕۆکەخانەی کابولمان کۆنترۆڵکردووە و پنتاگۆن ڕەتیدەکاتەوە

بزوتنەوەی تاڵیبان ئاشکرایکرد چەکدارەکانیان ئەمڕۆ هەینی بەشێک لە فڕۆکەخانەی کابولیان کۆنترۆڵکردووە، بەڵام واشنتۆن ئەو هەواڵە ڕەتدەکاتەوە. بیلال کەریمی…
Total
0
Share