تەندروستیی جیهانی: هیچ داتایەکی گیانلەدەستدانمان بە ئۆمیکرۆن لەبەردەستدا نییە

کریستیان لێندمایەر وتەبێژی ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی باس لەوەدەکات کە ڕێکخراوەکە هیچ زانیاریی و داتایەکی پشتڕاستکراوەی سەبارەت بە ژمارەی گیانلەدەستدان بە ئۆمیکرۆن لەبەردەستدا نییە.

وتەبێژەکەی ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی لەلێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ئاشکرایکردووە، تائێستا تۆماری وڵاتانیان لەبارەی گیانلەدەستدان بە گۆراوی ئۆمیکرۆن نەهاتووەتە بەردەست و بەردەوامن لە کۆکردنەوەی بەڵگەکان و زانیاریی زیاتر لەبارەیەوە کۆدەکەنەوە.

ئاماژەی بەوەشکردوە، کە ژمارەی تووشبووان لە وڵاتانی جیهاندا بەردەوام زیاتر دەبن و داوا لە وڵاتان دەکەن پشکنینەکان زیاتر بکەن، لەپێناو دەستنیشانکردنی تووشبووان و وەرگرتنی زانیاری زیاتر.

بەپێی وتەبێژی ڕێکخراوەکە، لەچەند هەفتەیەکی کەمی داهاتوودا زانیاریی ورد و دروست لەبارەی گۆراوە نوێیەکەوە بەردەست دەبێت، ئەوەی تائێستا لە توێژینەوەکانەوە دەرکەوتووە گۆڕاوی ئۆمیکرۆن لەسەرجەم گۆراوەکانی پێشووتر مەترسیدارترە.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share