سەدر پەیامێكی لەبارەی پێكهێنانی حكومەتەوە بڵاوكردەوە

موقتەدا سەدر

موقتەدا سەدر دەڵێت، حكومەتی نوێ نە خۆرهەڵاتی دەبێت و نە خۆرئاوایی، بەڵكو حكومەتی زۆرینەی نیشتمانی دەبێت.

كەمێك لەمەوبەر موقتەدا سەدر سەرۆكی ڕەوتی سەدر تویتێكی لەبارەی پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەتەوە كرد و نووسیویەتی، “نە خۆرهەڵاتی و نە خۆرئاوایی، حكومەتێكی زۆرینەی نیشتمانی” پێكدەهێنین.

تویتەكەی سەدر دوای كۆبوونەوەكەی ئەمڕۆی دێت كە لە ماڵی هادی عامری سەرۆكی هاوپەیمانیی فەتح لەگەڵ لایەنە شیعییە ناڕازییەكاندا كردی.

ئەو لایەنانە كە لەژێر چەتری “چێوەی هەماهەنگی”دا كۆبوونەوتەوە، ناڕازین لە ئەنجامەكانی هەڵبژاردن و دەیانەوێت لە پێكهێنانی حكومەتدا بەپێی هێز و پێگەیان پشكیان پێبدرێت، نەك بەپێی ژمارەی كورسییەكانیان.

موقتەدا سەدر وەك یەكەم براوەی هەڵبژاردن كە ڕەوتەكەی خاوەنی 73 كورسییە، هەوڵی پێكهێنانی حكومەت دەدات و جەختدەكاتەوە كە كابینەی ئەمجارە هاوشێوەی جارەكانی پێشوو بەپێی پشكپشكێنە نابێت، بەڵكو حكومەتی “زۆرینەی نیشتمانی” دەبێت و لایەنەكان بەپێی ئەنجامی هەڵبژاردن و ژمارەی دەنگ و كورسییەكانیان پۆست وەردەگرن.

بابەتی پێشتر

قائانی بۆ ئەمریكا: ددانەكانتان وردوخاشدەكەین

بابەتی دواتر

گەڕانەوەی کوردەکان لە بیلاڕوسیاوە ڕێژەی کۆچبەرانی لەو وڵاتەدا کەمکردووەتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بومەلەرزەیەک بەغدادی هەژاند

بەرەبەیانی ئەمڕۆ بومەلەرزەیەک شاری بەغدادی هەژاند و هیچ زیانێکی گیانی و ماددی بەدواوە نەبوو. وەزارەتی گواستنەوەی عێراق بڵاویکردەوە،…
Total
0
Share