بانکی ناوەندیی عێراق دامەزراندنی بانکی سەوزی راگەیاند

بانکی مەرکەزی
بانکی ناوەندیی عێراق دامەزراندنی بانکێکی بۆ پەرەپێدانی وزەی نوێبووەوە لە عێراق ڕاگەیاند کە یەکەمین بانکی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستە کە ئامانجی بە پایتەختکردنی وڵاتەکەیە سەبارەت بە دابینکردنی کارەبا لە رێگای وزەی خۆر و بەرەوپێشبردنی وزەی نوێبووەوە.
لە رێوڕەسمێکدا بانکی ناوەندیی عێراق دامەزراندنی بانکی سەوزی بۆ گەشەپێدانی بەردەوام راگەیاند کە تێیدا 100 هەزار هەلی کار بۆ گەنجان دابیندەکات و پاڵپشتی پێشخستنی کەرتەکانی بەرهەمهێنان و نیشتەجێبوونیش دەکات.
لەوبارەیەوە عەلی عەلاق، پارێزگاری بانکی ناوەندی لە لێدوانێکیدا ئاماژەی بەوەکرد، “لەسەر بنەمای پابەندبوونمان بە بەردەوامیی دارایی و ژینگەیی و ئابوری، کارمان کرد بۆ مۆڵەتدان بە یەکەمین بانکی سەوز لەسەر ئاستی عێراق و ناوچەکە، کە دەبێتە سەرەتای پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییەکانی بانکی سەوز”.
سەبارەت بە ئامانجەکانی پڕۆژەکە محەمەد شاکر، سەرۆکی ئەنجومەنی کارگێڕی دامەزرێنەرانی بانکی سەوز بۆ گەشەپێدانی بەردەوام ئەوەی خستەڕوو، “ئامانجی سەرەکی پڕۆژەکە کردنی عێراق بە پایتەختی خۆر و بەرهەمهێنانی 100 مێگاوات کارەبایە لەو رێگایەوە، هەروەها دابینکردنی 100 هەزار هەلی کارە لەماوەی 5 ساڵدا”.
دەشڵێت، “کاردەکەین بۆ بەخۆجێیکردنی ئەو پیشەسازییە، بەو پێیەی ئامانجمان دامەزراندنی شارێکی تایبەتە بە پیشەسازییە نوێبووەوەکان، ئەوە بێجگە لە پاڵپشتی کۆمپانیاکانی بواری زیرەکی دەستکرد لەگەڵ وەبەرهێنان لە سامانی مرۆیی کە لە وڵاتدا بەردەستە”.
بابەتی پێشتر

ئەمڕۆ رۆژی جیهانیی شاخە

بابەتی دواتر

سبەینێ کۆمەڵەی گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان کۆدەبێتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share