حكومه‌تى هه‌رێم ئەمساڵ تەنها 14%ی نەوتی پێویستی دابەشكردووە

فه‌رمانگه‌ى میدیا و زانیاریی هه‌رێم بڵاویكرده‌وه‌، پرۆسەی دابەشکردنی نەوتی سپی لە ‏ناوچە شاخاوییەکان و دەوروبەری پارێزگاکان بەردەوامە، تاوەکو کۆتایی مانگی ‏ڕابردووش، زیاتر لە 35 ملیۆن لیتر دابەشکراون، ئەو بڕە دابەشكراوە تەنها 14%ی ‏بڕی پێویستە بۆ دابەشكردنی بەسەر تەواوی هاوڵاتییاندا.‏

فه‌رمانگه‌ى میدیا و زانیاریی حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له‌ خشته‌یه‌كدا، زانیاریی ‏له‌باره‌ى دابه‌شكردنى نه‌وته‌وه‌ له‌ ناوچه‌ جیاجیاكانى هه‌رێم بڵاوكرده‌وه‌ و ده‌ڵێت، له‌ ‏پارێزگاى هه‌ولێر له‌ كۆی 10 ملیۆن و 899 هه‌زار و977 لیتر نەوت، 10 ملیۆن و 215 ‏هه‌زاری دابه‌شكراون‌.‏

هه‌روه‌ها له‌ پارێزگاى سلێمانی له‌ كۆی 11 ملیۆن و 907 هه‌زار و 853 لیتر، 11 ملیۆن ‏و 564 هه‌زار و 800 لیتر دابه‌شكراون‌، له‌ پارێزگاى دهۆكیش له‌ كۆی 15 ملیۆن و ‏‏280 هه‌زار لیتری هاتوو، 13 ملیۆن و 228 هه‌زار لیتری دابه‌شكراون‌.‏

فه‌رمانگه‌ى میدیا و زانیاریی هه‌رێم باسی له‌وه‌شكردووه‌، دابەشکردنی نەوتی سپی لە ‏ناوچە شاخاوییەکان و دەوروبەری پارێزگاکان بەردەوامە و تاوەکو کۆتایی مانگی ‏ڕابردووش، زیاتر لە 35 ملیۆن لیتر نەوت دابەشکراون.‏

ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه‌، هه‌رێمى كوردستان پێویستى به‌ 253 ملیۆن لیتر هه‌یه‌، بەڵام ئه‌و ‏ڕێژه‌یه‌ى كه‌ دابه‌شكراوه‌ نزیكەی 14%ی بڕی پێویست ده‌كات.‏

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

چاودێریی دارایی عێراق هەنگاوەکانی جێبەجێکردنی رادەستکردنی داهاتە نەوتییەکانی هەرێمی دەستپێکرد

دیوانی چاودێریی دارایی عێراق رایگەیاند، هەنگاوەکانی بۆ جێبەجێکردنی بڕیارەکانی دادگای فیدراڵی سەبارەت بە رادەستکردنی داهاتە نەوتییەکانی هەرێمی کوردستان…
Total
0
Share