موحسین عەلی ئەكبەر گیانیلەدەستدا

موحسین عەلی ئەکبەر

بەرپرسی دیاری یەكێتی و لێپرسراوی پێشووی مەڵبەندی هەشتی خانەقینی یەكێتی دوای تووشبوونی بە كۆرۆنا گیانیلەدەستدا.

موحسین عەلی ئەکبەر، پێشمەرگەی دێرین و کادیر و بەرپرسی دیاری یەکێتیی نیشتمانیی كوردستان كە زیاتر لە مانگێكە بەهۆی کۆرۆناوە دۆخی تێکچووە ئێوارەی ئەمڕۆ گیانیلەدەستدا.

لای خۆیەوە مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتی ڕاگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە كە ئەمە دەقەكەیەتی:

ھه‌ڤاڵانی یه‌كێتیی
ھاوسه‌نگه‌ر و ھاوخه‌باتانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان

به‌داخ و كه‌سه‌رێكی زۆره‌وه‌ كۆچی یه‌كجاره‌كی تێكۆشه‌ر و پێشمه‌رگه‌ و راگه‌یاندكاری دێرینی یه‌كێتیی و شۆرشی نوێی گه‌له‌كه‌مان مامۆستا موحسن عه‌لی ئه‌كبه‌ر راده‌گه‌یه‌نین كه‌ ئه‌مشه‌و دوای ململانێیه‌كی زۆر له‌گه‌ڵ نه‌خۆشی و ده‌ركه‌وته‌كانی كۆرۆنای نه‌گریس گیانی پاكی سپارد.

مامۆستا موحسن وه‌زیر ، په‌رله‌مانتار و به‌رپرس و سه‌ركرده‌یه‌كی دیاری ریزه‌كانی یه‌كێتیی بوو له‌ ده‌ستپێكی خه‌باتی رێكخراوه‌یی و پێشمه‌رگایه‌تی و میدیایی یه‌كێتییه‌وه‌ قۆڵی خه‌باتی سیاسیی و پێشمه‌رگانه‌ و حزبیانه‌ی لێھه‌ڵماڵی و له‌ھه‌موو وێستگه‌كانی ئه‌و خه‌باته‌دا ھه‌ر ئه‌رك و به‌رپرسیارێتییه‌كی پێ سپێردرابێت دڵسۆزانه‌ و یه‌كێتیانه‌ رایپه‌ڕاندووه‌ و جێده‌ستی دیار بووه‌. كه‌ دوا ئه‌ركی له‌م كایه‌دا سه‌رپه‌رشتی میحوه‌ری گه‌رمه‌سێر و خانه‌قین بوو له‌ ھه‌ڵمه‌تی ھه‌ڵبژاردندا. نموونه‌ی تێكۆشه‌ر و سه‌ركرده‌ی مه‌یدانی به‌ھیمه‌ت بوو وێرای ئه‌وه‌ش نووسه‌ر و وه‌رگێر و میدیاكارێكی به‌ سه‌لیقه‌بوو.

رۆحی مامۆستا موحسن شاد و جێگای به‌ھه‌شت بێت . سه‌رخۆشیمان بۆ كه‌سوكار و خانه‌واده‌كه‌ی و خه‌ڵكی شه‌ھیدپه‌روه‌ری خانه‌قین و كوردستان.

ماڵئاوا ھه‌ڤاڵ و ھاوڕێی دێرینمان كه‌ تا دوا سات كۆڵت نه‌دا
مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتیی نیشتمانی كوردستان
2021-12-1

بابەتی پێشتر

(ڤیدیۆ) ناپۆلی و میلان و ئینتەر وەک هەفتەکانی پێشوو بەردەوامبوون و بۆلۆنیا ڕۆمای ڕاگرت

بابەتی دواتر

(ڤیدیۆ) ڕیاڵ مەدرید بە زەحمەت بلباوی تێپەڕاند

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share