پڕۆژەیاسایەك بۆ ڕاگرتنی جموجۆڵی فڕۆكەی بێفڕۆكەوانی ئێران و سزادانی هاوكارەكانی

فڕۆكەی بێفڕۆكەوانی ئێرانی – فۆتۆ، AFP

بەشێك لە یاسادانەرانی ئەمریكا، دەیانەوێت یاسایەك دابڕێژن بۆ ڕێگریكردن لە جموجۆڵی فڕۆكە بێفڕۆكەوانەكانی ئێران.

هەواڵەكەی ڕۆژنامەی “foreign affairs” بڵاویكردووەتەوە و ئاشكراشیكردووە كە كۆمەڵێك ئەندامی كۆنگرێسی ئەمریكا پڕۆژەیاسایەكیان ئامادەكردووە بۆ ئەو مەبەستە.

ڕۆژنامەكە كە سەر بە دامەزراوەی سیاسەتی دەرەوەی ئەمریكایە دەڵێت، “پڕۆژەیاساكە هەموو ئەو كەس و لایەنانە سزادەدات كە لە بواری فڕۆكەی بێفڕۆكەواندا هاوكاری ئێرانن”.

بەپێی ئەو زانیارییانەی ڕۆژنامەكە ئاشكرایكردوون، “ڕێگەنادرێت ئێران و ئەو گروپە چەكدارانەی لێیەوە نزیكن، فڕۆكەی بێفڕۆكەوان بەدەستبخەن كە دەكرێت لەدژی بەرژەوەندییەكانی ئەمریكا بەكاربهێنرێت”.

ڕۆژنامەی “foreign affairs” ئاشكرایكردووە كە یاسادانەرانی ئەمریكا پێیانوایە “بوونی فڕۆكەی بێفڕۆكەوانی كوژەر لای ئێران، تەنها هەڕەشە لە ئاشتیی هەرێمایەتی ناكات، بەڵكو مەترسییە بۆسەر ئاسایشی ئەمریكاش”.

بابەتی پێشتر

بە داتا.. ئەوەی لەسەر سلێمانییە بۆ دابەشکردنی مووچە بەزیادەوە دابینکراوە

بابەتی دواتر

هێڵی ئاسمانیی عێراق سوپاسی كچه‌ فڕۆكه‌وانێكى سلێمانى ده‌كات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share