مانچینی پاڵێوراوێكی نوێیە بۆ ڕاهێنەرایەتی مانچستەر یونایتد

ئەگەر هەڵبژاردەی ئیتاڵیا نەگاتە مۆندیالی 2022، ئیدارەی یانەی مانچستەر یونایتد ‏گرێبەست لەگەڵ ڕۆبێرتۆ مانچینی واژوودەكەن.‏
مانچینی پێشتر سەرپەرشتیی یانەی مانچستەر سیتی كردووە و ناسناوی پریمەرلیگی ‏وەرزی 2011 – 2012ی بەدەستهێناوە.‏
لە ئێستاشدا ڕابەرایەتیی هەڵبژاردەی ئیتاڵیا دەكات بۆ تێپەڕاندنی قۆناغی پاشكۆی ‏پاڵاوتنەكانی مۆندیال.‏
بە پێی میدیاكان، ئەگەر ئیتاڵیا نەتوانێت بگاتە مۆندیال و لە قۆناغی پاشكۆدا كرایە ‏دەرەوە، ئیدارەی مانچستەر یونایتد گرێبەست لەگەڵ مانچینی واژوودەكات، تا ‏سەرپەرشتیی تیمی یانەكە بكات.‏
لە ئێستادا راڵف رانیگ-ی ئەڵمانی بۆ ماوەی شەش مانگ وەك ڕاهێنەری یانەی مانچستەر ‏یونایتد دەستنیشانكراوە و دواتر ڕاهێنەرێكی نوێ بۆ جێگەكەی دیاریدەكرێت.‏

بابەتی پێشتر

ئالێگری بەڵێنی بەهێزبوونەوەی یوڤانتۆس دەدات

بابەتی دواتر

خولەكانی ئەوروپا.. ئەمڕۆ دوو یاریی ئاگرین بەڕێوەدەچن

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئامۆژگاری ئالڤێس بۆ ئیمێرسۆن

بەرگریکاری نوێی یانەی بەرشلۆنە، ئیمێرسۆن خەون دەبینێت هاوشێوەی دانی ئالڤێس لە یانەی بەرشلۆنە باشترین ئاست پێشکەشبکات. ئیمێسرۆن ڕۆیاڵ،…
Total
0
Share