نەوت ڕێژەیەكی تری نرخەكەی لەدەستدا

بەهۆی مەترسییە ئابورییەكانی پەیوەندیدار بە دەركەوتنی گۆڕاوی نوێی كۆرۆنا ئۆمیکرۆنەوەیە

نرخی نەوت بەردەوامە لە دابەزین، نەوتی برێنت بۆ خوار 70 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێك دابەزی، ئەم نرخە یەكەمجارە لە كۆتایی ئابی ڕابردووەوە.

بەپێی ئاژانسەكان گرێبەستە دواخراوەكانی نەوتی برێنت ئەمڕۆ گەیشتنە خوار 70 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێك، كە یەكەمجارە لە كۆتایی ئابی ڕابردووەوە بگاتە ئەو ئاستە.

دابەزینەكە بەڕێژەی 4.63% دۆلارە بە نرخی 69.84 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێك، نەوتی خاوی تەكساسیش بەڕێژەی 4.45% دابەزینی بەخۆیەوە بینی و گەیشتە 66.84 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێك.

دابەزینی ئەم ماوەیەی نرخی نەوت بەهۆی مەترسییە ئابورییەكانی پەیوەندیدار بە دەركەوتنی گۆڕاوی نوێی كۆرۆنا ئۆمیکرۆنەوەیە كە پێشبینیدەكرێت بەهۆیەوە خواست لەسەر نەوت كەمببێتەوە.

پێشتر سەرۆكی كۆمپانیای مۆدێرنا بۆ دەرمان بە ڕۆژنامەی (فاینانشاڵ تایمز)ی ڕایگەیاندبوو، پێشبینی ناكرێت ڤاكسینەكانی دژ بە كۆڤید-19 كاریگەربن بەرامبەر ئۆمیكرۆن بەهەمان پلەی كاریگەریی بەرامبەر گۆڕاوی پێشوو (دەلتا).

یەكەم دابەزینی ئەمجارە ڕۆژی هەینی بوو كاتێك نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا نزیکەی 12%ی بەهاكەی لەدەست دا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

یەکێتیی مامۆستایانی کوردستان: پێویستە مووچەی مامۆستایان بەپێی بڕیاری دادگای فیدراڵی بەنیشتمانی بکرێت

یەکێتیی مامۆستایانی کوردستان رایدەگەیەنێت، “پێویستە مووچەی مامۆستایان بەپێی بڕیاری دادگای فیدراڵی بەنیشتمانی بکرێت”. یەکێتیی مامۆستایانی کوردستان بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە…
زیاتر ببینە

دەستەی دەروازە سنوورییەكانی عێراق: خاڵە سنوورییەكانی هەرێم لەژێر دەسەڵاتی ناوەنددا نین

بەرپرسێك لە دەستەی دەروازە سنوورییەكانی عێراق ئاشكرایكردووە، خاڵە سنوورییەكانی هەرێم لەژێر دەسەڵاتی حكومەتی ناوەندیدا نین. ئەمڕۆ یەكشەممە 28ی…
Total
0
Share