تەندروستیی عێراق ڕەزامەندیی لەسەر وەرگرتنی ژەمی سێیەمی ڤاکسین دا

وەزارەتی تەندروستیی عێراق ئەمڕۆ سێشەممە ئاشکرایکرد کە بڕیاریانداوە بە پێدانی ژەمی سێیەمی ڤاکسینی فایزەری دژە کۆرۆنا.

بەپێی بڕیارەکەی وەزارەتی تەندروستیی عێراق، ئەو کەسانەی وەرگرتنی ژەمی سێیەم دەیانگرێتەوە ئەوانەن کە سیستمی بەرگریی جەستەیان لاوازە، ئەوانەی نەخۆشیی درێژخایەنیان هەیە، ئەوانەی تەمەنیان سەروو 60 ساڵە و ئەوانەی لە دامەزراوە تەندروستییەکان کاردەکەن.

وەزارەتی تەندروستیی عێراق ئاماژەی بەوەکردووە، کە دوای شەش مانگ لە ژەمی دووەم تێپەڕی دەتوانن ژەمی سێیەم وەربگرن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەرچاوەکانی ئاو دڵنیایی دەدات کەمئاوی کاریگەریی لەسەر ئاوی خواردنەوە نابێت

وەزارەتی سەرچاوەکانی ئاوی عێراق جەختدەکاتەوە کەمئاوی کاریگەریی نابێت لەسەر ئاوی خواردنەوەی هاوڵاتییان و ڕایگەیاندووە، ئەگەر کەمئاوی بەمجۆرە بەردەوامبێت…
Total
0
Share