پێشمەرگەیەكی برینداری هێرشەكەی شەوی ڕابردوو شەهیدبوو

یەكێك لە پێشمەرگە بریندارەكانی هێرشەكەی شەوی ڕابردووی داعش شەهیدبوو، كە ‏دانیشتووی قەزای خورماتووە.‏

لە هێرشەكەی شەوی ڕابردووی داعش لە سنووری كفری، پێشمەرگەیەك بەناوی “یەحیا ‏ئەحمەد” بریندار بوو، بەڵام كەمێك لەمەوبەر پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا لە گەرمیان ‏گواستیەوە، پێشمەرگە بریندارەكە شەهیدبووە.‏

شەهیدەكە دانیشتووی خورماتووە و تەمەنی 25-30 ساڵ دەبێت.‏

چەند شەوێكە داعش لە سنووری كفری هێرشدەكاتە سەر هێزەكانی پێشمەرگە، تا ئێستا لەو ‏هێرشانەدا هەشت پێشمەرگە شەهیدبوون و ژمارەیەكی دیكەش بریندار بوون.‏

بابەتی پێشتر

کەشناسیی هەرێم شەپۆلێکی بەفر و بارانی ڕاگەیاند

بابەتی دواتر

وەزیری تەندروستی: هیچ تووشبوویەکی ئۆمیکرۆن لە هەرێمی کوردستان نییە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share