بایۆنتێک پەرە بە ڤاکسینێک دەدات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئۆمیکرۆن

کۆمپانیای بایۆنتێکی ئەڵمانی ئاشکرایکردووە تاقیکردنەوە کردارییەکانیان لەبارەی گۆڕاوی ئۆمیکرۆنەوە بەردەوامە، کار بۆ پەرەپێدانی ڤاکسینێک دەکەن دژی ئۆمیکرۆن و لە دوو هەفتەی داهاتوودا ئەنجامەکان دەردەکەون.

ئاژانسی فەرمیی ئەڵمانی D.B.A لەزاری وتەبێژی کۆمپانیای بایۆنتێک بۆ چارەسەر و پیداویستییە پزیشکییەکانەوە ڕایگەیاندووە، “ئێمە هەردوو کاری پشکنین و بەدواداچوون بۆ ڤایرۆسی ئۆمیکرۆن و هەوڵەکان بۆ زانینی ئەوەی ئایا دەتوانین ڤاکسین بۆ ڤایرۆسەکە پەرەپێبدەین یاخود نا دەکەین ئەمەش لەپێناو بەفیڕۆنەدانی کات”.

ئاماژەی بەوەکردووە، لە تاقیکردنەوە کردەییەکانیاندا نمونە لەکەسانی ڤاکسینکراو وەردەگرن و گۆڕاوە نوێیەکەی پێ تاقیدەکەنەوە، تاوەکو بزانن ئەو دژە تەنانەی لە جەستەی کەسی ڤاکسینکراودا دوای ڤاکسین کردنی دروستبووە دەتوانێت پرۆتینە پیکهێنەرەکانی ڤایرۆسەکە شیبکاتەوە یاخود نا.

کۆمپانیای بایۆنتێک لە ڕۆژی هەینی ڕابردوودا ڕایگەیاند کە ئەو گۆڕاوە نوێیە بەناوی “ئۆمیکرۆن” جیاوازە لەسەرجەم گۆڕاوەکانی دیکە، بەپێی وتەی وتەبێژی کۆمپانیاکە زانیارییەکانی تاقیکردنەوەکان دەتوانن بزانن ئەو گۆرانکارییانەی پێویستە لە ڤاکسینەکەیاندا بۆ شیکردنەوەی پرۆتینی ناوبراو بیکەن دەبێت چی بێت؟.

کۆمپانیاکە باسلەوەدەکات لە چەند مانگی رابردوودا لەگەڵ کۆمپانیای فایزەری هاوبەشیان کاریان لەسەر ئەوەکردووە کە ئەو گۆرانکارییانە دەبیت چۆن بن لە ڤاکسینەکەیاندا بیکەن لە حاڵەتی دەرکەوتنی ڤایرۆسێکدا کە ئەو ڤاکسینە کاریگەریی لەسەر نەبێت.

بەپێی کۆمپانیاکە ئەوەی تائێستا ڕوونە ڤایرۆسەکە دەتوانێت بەشێوەیەکی نیمچەیی ڤاکسینە بەردەستەکان تێبپەڕێنێت، لەگەڵ ئەوەشدا دەتوانرێت بە پشتبەستن بە ڤاکسینی پێشووی کۆمپانیای فایزەر-بایۆنتێک و وەرگرتنی پرۆتینی سەرەکیی ڤایرۆسەکە ڤاکسینێکی کاریگەر بەرهەمبهێنرێت لەماوەیەکی کەمتردا، ئەوەی پێویستە تەنها چۆنێتیی وەرگرتنی پرۆتینی ڤایرۆسەکەیە بەبێ ئەوەی پێویست بە دژیەکیەکەی بکات چونکە لە ڤاکسینی بەرهەمهاتوودا هەیە.

بابەتی پێشتر

فڕۆكەكانی توركیا گوندێكی ئامێدییان بۆردومانكرد

بابەتی دواتر

یەكێك لە پێشمەرگە بریندارەكانی هێرشەكەی داعش شەهیدبوو

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share