فڕۆكەكانی توركیا گوندێكی ئامێدییان بۆردومانكرد

فڕۆكەی جەنگیی سوپای توركیا

لەلایەن فڕۆكەكانی سوپای توركیاوە دەوروبەری گوندێكی سەر بە قەزای ئامێدی بۆردومانكرا.

کاتژمێر 7:00ی ئێوارەی ئەمڕۆ فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا بەچری بۆردومانی دەوروبەری گوندی هرورێ لە ناحیەی کانی ماسێ-ی سنووری قەزای ئامێدی کرد. دوای بۆردومانەكەش شەڕ و پێکدادان لە نێوان هێزەکانی پەکەکە و سوپای تورکیا ڕوویدا.

پەیامنێرمان لە دهۆك پێی ڕاگەیاندین، لە بۆردومان و شەڕ و پێکدادانەکاندا زیان بەر خەڵکی سڤیل نەکەوتووە، بەڵام ترس و دڵەڕاوکێیەکی زۆری لای هاووڵاتیانی گوندەکە دروستكردووە.

دوێنیش بۆردومانی فڕۆکە و شەڕ و پێکدادانی زەمینی لە نێوان هێزەکانی پەکەکە و سوپای تورکیا لە دەوروبەری گوندی هرورێ ڕوویدا، لە ترسی دەنگی تەقە و بۆردومان خوێندنکاران خوێندنگایان چۆڵكرد.

بابەتی پێشتر

وردەكاریی هێرشەكەی سەر ماڵی مستەفا كازمی ئاشكرادەكرێت

بابەتی دواتر

بایۆنتێک پەرە بە ڤاکسینێک دەدات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئۆمیکرۆن

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

شارەوانی سلێمانی: لە ماوەی رابردوودا و لە چەند هەڵمەتێكدا توانراوە رووبەری سەوزایی زیاتربكرێت

سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی رایدەگەیەنێت، لە میانی كارەكانی گرنگیدان بە سەوزكردنی زیاتری ژینگەی شاری سلێمانی تیمەكانمان لە بەڕێوەبەرایەتیی باخچەكان…
Total
0
Share