راگەیەندراوێك لە هاتوچۆی هەولێرەوە

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەولێر رایدەگەیەنێت، ئەمڕۆ یەكەم شوفێری تاكسی ئۆتۆمبێلەكەی خۆی گۆڕی بۆ ئۆتۆمبێلی هایبرید.

بەپێی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەولێر كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، لە ژێر رۆشنایی بڕیارەكەی وەزارەتی ناوخۆ بۆ تۆماركردنی تاكسی مۆدێل نوێ ئەمڕۆ یەكەم شوفێری تاكسی بەناوی (كارزان جەلال) ئۆتۆمبێلەكەی خۆی گۆڕی بۆ ئۆتۆمبێلی هایبرید.

هەر لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، ئەم بڕیارەی وەزارەتی ناوخۆ لەبەرژەندیی شوفێرانی تاكسی و هاوڵاتییاندایە و هەروەها ئەم بڕیارە دۆستی ژینگەیە.

ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە، هەر شوفێرێكی تاكسی ئۆتۆمبێلەكەی بگۆڕێت بە ئۆتۆمبێلی تەواو كارەبایی یان هایبرید ئەوە رسووماتی تۆماركردن و ژینگەی لێوەرناگیرێت ، ئەم بڕیارە لەپێناو پاراستنی ژینگە و هاندانی شوفێران دەدات كە ئۆتۆمبێلی كارەبایی و هایبرید بەكاربهێنن.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share