دارایی عێراق ڕەزامەندی لەسەر بەهەمیشەییکردنی فەرمانبەرانی گرێبەستی کۆمسیۆن دا

ژمارەیان هەزار و 352 كەسە

وەزارەتی دارایی عێراق ڕەزامەندیدا لەسەر چەسپاندنی هەزار و 352 كەس كە ‏گرێبەستیان لەگەڵ كۆمسیۆنی هەڵبژاردن هەیە و كردنی بە هەمیشەیی.‏

لە نووسراوێكی وەزارەتەكەدا هاتووە، بڕیاردرا بە ئەنجامدانی گواستنەوەی بڕی زیاتر لە ‏دوو ملیار و 536 ملیۆن دینار لەنێو ئیعتماداتی بودجە بەشی 31ی كۆمسیۆنی باڵای ‏سەربەخۆی هەڵبژاردن، لە چێوەی بودجەی دەروازەی 43ی دامەزراوە نەبەستراوەكان بە ‏وەزارەت بۆ ساڵی 2021.‏

وەزارەتی دارایی عێراق دەشڵێت، ئەو گواستنەوەیە بۆ چەسپاندنی گرێبەستەكانە لەنێو ‏میلاكدا كە ژمارەیان هەزار و 352 كەسە.‏

دەقی نوسراوەكە:

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی دارایی هەرێم: لیستی مووچەی مانگی حەوت رادەستی وەزارەتی دارایی عێراق کرا

وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێم رایدەگەیەنێت، لیستی مووچەی مانگی تەمموز رادەستی وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ کرا. لە راگەیەندراوێکی وەزارەتی…
Total
0
Share