كەرتی گەشتوگوزار دوو تریلیۆن دۆلار زیانیكردووە

ئەمساڵ بەهۆی پەتای كۆرۆناوە كەرتی گەشتوگوزاری جیهان نزیكەی دوو تریلیۆن دۆلار زیانی بەركەوتووە.

ڕێكخراوی گەشتوگوزاری جیهان سەر بە ڕێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان ڕایگەیاند، بەهۆی پەتای كۆرۆناوە زیانەكانی كەرتی گەشتوگوزار لەمساڵدا هاوشێوەی ساڵی پێشوو دەبن.

بەپێی زانیاری و هەڵسەنگاندنەكانی ڕێكخراوی گەشتوگوزاری جیهان، پێشبینیدەكرێت تا كۆتایی ئەمساڵ زیانەكانی ئەو كەرتە نزیكببنەوە لە دوو تریلیۆن دۆلار.

پێشتر پێشبینیدەكرا كەرتی گەشتوگوزار ڕوو لە چاكبوونەوە بكات، بەڵام لەگەڵ بڵاوبوونەوەی گۆڕاوە نوێیەكەی ڤایرۆسی كۆڤید- 19دا، پێشبینیدەكرێت دۆخی گەشتوگوزار زیاتر تێكبچێت و ڕێكخراوەكە دەڵێت، چاكبوونەوە و ئاساییبوونەوەی كەرتی گەشتوگوزار لەسەر ئاستی جیهان سست و فشەڵە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەرچاوەیەکی باڵا لە ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق: بڕیاری خەرجکردنی مووچەی مانگی هەشت دەدرێت

سەرچاوەیەکی باڵا لە ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق رایگەیاند، چاوەڕواندەکرێت لە کۆبوونەوەی ئێستای ئەنجومەنەکە، بڕیاری خەرجکردنی مووچەی مانگی هەشت بدرێت.…
Total
0
Share