ئێستا دەتوانی گوێت لە دەنگی سەر مەریخ بێت

بەهۆی دوو مایکرۆفۆنەوە کە لەلایەن ڕۆبۆتێکی ناساوە لەسەر مەریخ جێگیركراون، ‏ئێستا دەتوانیت گوێ لەو دەنگانە بگریت کە لەسەر هەسارەی مەریخ دەبیسترێن.‏

ناسا توانی بەهۆی دوو مایکرۆفۆنەوە دەنگی سەر هەسارەی مەریخ بگوازێتەوە، جگە لە ‏دەنگی با و جووڵەی ڕۆبۆتەكە، دەنگی هیچی دیكە نایەت.‏

لە دەنگە تۆمارکراوەکەوە دەردەکەوێت کە بێدەنگییەکی قوڵ باڵی بەسەر هەسارەکەدا ‏کێشاوە و تەنها دەنگی بایەکی کەم دێت، لەگەڵ جووڵەی ڕۆبۆت و درۆنەکەی ناسا.‏

هەوڵەکان بۆ ئاشكراکردنی نهێنییەکانی سەر هەسارەی مەریخ لەلایەن مرۆڤەوە لە ‏سەرەتادان و مرۆڤ بەم دواییە توانیویەتی درۆن بنێرێتە سەر مەریخ، لەگەڵ ئەوەشدا ‏مرۆڤ توانیویەتی دەنگ و خۆڵی سەر هەسارەکە بگوازێتەوە بۆ هەسارە شینەکە.‏

ئەمە ئەو دەنگانەیە کە لەسەر هەسارەی مەریخ تۆمارکراوە.‏

بابەتی پێشتر

دیندار زێبارى لەبارەی خۆپیشاندانی خوێندكاران وەڵامی ناوەندە جیهانییەكان دەداتەوە

بابەتی دواتر

سبه‌ینێ مووچه‌ى دوو شوێنى دیكه‌ دابه‌شده‌كرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share