هێشتا ڕۆناڵدۆ هیوای لەدەستنەداوە

كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ، هاندەرانی مانچستەر یونایتدی دڵنیاكردەوە تا دوا خولەك كۆشش ‏دەكەن لەسەر بەدەستهێنانی ناسناوی خولی ئینگلتەرا.‏

پاش یەكسانبوونی مانچستەر یونایتد لەگەڵ چێڵسی، ڕۆناڵدۆ داوای لە هاندەران كرد ‏پشوودرێژبن لەگەڵیاندا و كۆڵ نەدەن.‏

وتیشی: “هێشتا ڕێگەیەكی دوور لەبەردەمماندایە و هیچ شتێكیش ئاستەم نییە كاتێك درێسی ‏مانچستەر یونایتد دەپۆشین”.‏

رۆناڵدۆ دڵنیایی دا بە هاندەرانی مان یو كە تا دواخولەك بەدوای ئامانجەكانیانەوە دەبن.‏

مانچستەر یونایتد بە 18 خاڵ لە پلەی هەشتەمی ڕیزبەندیی خولی ئینگلتەرا دەبینرێت و ‏بەجیاوازی 12 خاڵ لەدوای چێڵسی پێشەنگەوەیە.‏

بابەتی پێشتر

تا سەری ساڵ نێیمار لە یاریكردن دووردەكەوێتەوە

بابەتی دواتر

ئەنچلۆتی: شایستەی بردنەوە نەبووین

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share