میدیاکانی ئەفغانستان یەک بە یەک دادەخرێن

لەدوای ڕێنماییە تازەکانی وەزارەتی “ئەمر بە چاکە و نەهی لە خراپە”ی ئیدارەی تاڵیبان بۆ کاری میدیایی، میدیا لەو وڵاتە کەوتووەتە ژێر فشارەوە و یەک بە یەک میدیاکان دادەخرێن.

بەپێی ڕاپۆرتێکی کۆمیتەی پارێزگاری لە ڕۆژنامەنووسانی ئەفغانستان، لەماوەی تەنها سێ مانگی دەسەڵاتی تاڵیباندا شەش میدیا لە ئەفغانستان داخراون، لەگەڵ ئەوەش 70 پەیامنێر بێکاربوون.

بەهۆی ڕێنماییە نوێکانی ئیدارەی تاڵیبانەوە ژنان ناتوانن چیتر لەسەر شاشەکان دەربکەون و کاری میدیایی بکەن، ئەوەش کاریگەریی قورسی لەسەر میدیاکانی ئەفغانستان دەبێت و ڕەنگە بەشێکی زۆریان سەرچاوەی ئابورییان لاوازبێت و کارمەندەکانیان بنێرنەوە بۆ ماڵەوە.

بەشێک لە تەلەڤزیۆنەکانی ئەفغانستان گرنگییان بە بەرنامەی “كاتبەسەربردن” دەدا لە شاشەکانیانەوە، کە زۆرجار ئەو بەرنامانە بە میوانداریی ژنان بەڕێوەدەچوو، بەڵام دوای ڕێنماییەکە، ئەو بەرنامانەش کێشەیان بۆ دروست دەبێت.

هاوکات بەهۆی قەدەغەکردنی دەرکەوتنی ژنان لە شاشەکانەوە، ڕیکلامەکان سانسۆرکراون و ئەوەش کاریگەریی لەسەر داهاتی کەناڵەکان دروستکردووە.

لە بەشێکی زۆر لە ویلایەتەکاندا لەسەر ڕێنمایی “وەزارەتی ئەمر بە چاکە و نەهی لە خراپە” ڕێنمایی دراوەتە میدیاکان، کە نابێت ژن و پیاو لەیەک شوێندا کاربکەن، بۆیە ژنان تەنها دەتوانن لە تەلەڤزیۆن یان ڕادیۆ یان کاری ڕێکخراوەی ژناندا بەشداری بکەن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دوای زنجیرەیەک لە کوشتنی زانایانی ئێرانی سەرۆکی هەواڵگریی سوپای پاسداران دوورخرایەوە

  میدیاکانی ئێران بڵاویانکردەوە، حوسێن تائیب سەرۆکی دەزگای هەواڵگریی سوپای پاسدارانی ئێران لەلایەن دەسەڵاتدارانی کۆماری ئیسلامییەوە دوورخراونەتەوە. میدیای…
زیاتر ببینە

قەدەغەی بەکارهێنانی ئاسمانی تورکیا بۆ فڕۆکەخانەی سلێمانی درێژکرایەوە

دەسەڵاتی فڕۆکەوانیی مەدەنیی تورکیا، قەدەغەی بەکارهێنانی ئاسمانی وڵاتەکەی بۆ گەشتەکانی فڕۆکەخانەی سلێمانی، تا 6ـی 10ـی ئەمساڵ، درێژکردەوە. لە…
Total
0
Share