وەڵامی ئێران چی دەبێت ئەگەر هەڕەشەکانی ترەمپ جێبەجێبکرێن؟

پێشتر بەرپرسانی سەربازیی ئێران ئاماژەیان بەوەکردبوو، ئەگەر ئەمریکا لە وێستگەکانی کارەبای ئێران بدات، ئەوا بەرژەوەندییەکانیان لە ناوچەکە دەکەینە ئامانج.

ئەمانەی خوارەوە، ئەو شوێنانەی ئەمریکایە کە مەترسیی هێرشی ئێرانیان لەسەرە:

– بنکەی عودەید لە قەتەڕ؛ گەورەترین بنکەی ئاسمانیی ئەمریکایە لە ناوچەکە و ناوەندی فەرماندەیی ناوەندییە (CENTCOM).

– فەرماندەیی کەشتیگەلی پێنجەم لە بەحرەین: ناوەندی هێزی دەریایی ئەمریکایە لە کەنداو.

– بنکەی عەین ئەسەد لە عێراق؛ پێشتریش چەندجارێک بۆردومانکراوە.

– کەشتییە جەنگییەکان؛ بە مووشەکی کروز و درۆنی خۆکوژ، کەشتیگەلە نەوتهەڵگرەکان و کەشتییە جەنگییەکانی ئەمریکا بکاتە ئامانج.

– کۆمپانیاکانی نەوت؛ وەک “ئارامکۆ” لە سعودیە یان کێڵگە غازییەکانی قەتەر.

وێستگەکانی ئاو و کارەبا لە وڵاتانی کەنداو؛ کە ژیانی هاوڵاتییان و سەربازە ئەمریکییەکانی پێوە بەستراوەتەوە.

– باڵیۆزخانە و ناوەندە دیپلۆماسییەکان.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سودانی: بەدواداچوونی بەردەوام دەکەین بۆ لابردنی قەدەغەی ئاسمانی ئەوروپا لەسەر هێڵی ئاسمانیی عێراق

محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق لەگەڵ وەفدی فیدراسیۆنی نێودەوڵەتی بۆ گواستنەوەی ئاسمانی / (لایتا)  تاوتوێی ڕێکارەکانی لابردنی…
Total
0
Share