وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی هه‌رێمی كوردستان ڕایگه‌یاند، ئه‌مشه‌و هێزه‌كانی پیشمه‌رگه له سنووری گه‌رمیان شكستیان به هێرشێكی دیكه‌ی داعش هێنا.
له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه ئاماژه‌ى به‌وه‌كردووه، “کاتژمێر 10:18 خوله‌كی ئه‌مشەو، تیرۆرستانی داعش لە هێرشێكدا لە سنووری (کفری)، پەلاماری خاڵێکی پاسەوانی هێزەکانی پێشمەرگەیان لە سنووری فەوجی 3ی لیوای 17ی پیادەیاندا”.
باسله‌وه‌شكراوه، “هێزەکانی پێشمەرگە، ئازایانە بە توندی بەرپەرچی پەلامارەکەیان دایەوە و چەکداران و تیرۆریستانی داعشیان ڕاونا”.
لهبهشێكى دیكه‌ى ڕاگهیهندراوهكهدا هاتووه، “لەئێستادا بارودۆخەکە لەژێر کۆنترۆڵی هێزەکانی پێشمەرگەدایە و هێزەکانی پێشمەرگەش لە ڕاوەدوونانی تیرۆریستان بەردەوامن”.