(ڤیدیۆ) لوتکه‌ی نێوان چێڵسی و یونایتد به‌ یه‌کسانبوون کۆتاییهات

ئه‌مشه‌و یارییه‌کانی هه‌فته‌ی 13ی خولی نایابی ئینگلیزی ئه‌نجامدران، یاریی لوتکه‌ی نێوان مانچسته‌ر یونایتد و چێڵسی به‌ یه‌کسانبوون کۆتاییهات.

ئه‌مشه‌و یه‌کشه‌ممه‌، چێڵسی یه‌که‌می ڕیزبه‌ندیی پریمه‌رلیگ له‌یاریگای ستامفۆرد بریج میوانداریی مانچسته‌ر یونایتدی کرد، یارییه‌که‌ به‌ ئه‌نجامی یه‌کسانبوون (1-1) کۆتاییهات.

گۆڵه‌که‌ی مان یونایتد له‌ خوله‌کی 50 له‌لایه‌ن جادۆن سانچۆوه‌ تۆمارکرا، گۆڵی یه‌کسانکه‌ره‌وه‌ی ئه‌نجامه‌که‌ش له‌لایه‌ن جۆرجینیۆی ئیتاڵی له‌ خوله‌کی 69 به‌لێدانی سزا تۆمارکرا.

به‌پێی ئه‌نجامه‌ تۆمارکراوه‌که‌، چێڵسی به‌ کۆکردنه‌وه‌ی30  خاڵ له‌ پله‌ی یه‌که‌می ڕیزبه‌ندیی یانه‌کانی پریمه‌رلیگ جێگیربوو، له‌ به‌رامبه‌ردا مانچسته‌ر یونایتد به‌ 18 خاڵه‌وه‌ له‌ پله‌ی ده‌یه‌مه‌وه‌ بۆ هه‌شته‌م سه‌رکه‌وت.

بابەتی پێشتر

بومه‌له‌رزه‌یه‌ك گه‌رمیانى هه‌ژاند

بابەتی دواتر

بەهۆی دزینانەوە ئاوەڕۆی تاران "سەرەمەنۆڵەکان" بە دەستی دوو دەکڕێتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

جێگرەوەکانی بنزیمە کێن؟

کارلۆ ئەنچیلۆتی ڕاهێنەری ڕیاڵ مەدرید بۆ پڕکردنەوەى جێگەى بنزیمە، پشت بە ئاسینسیۆ و ڕۆدریگۆ و ڤینیسیۆس دەبەستێت. پێشبینی…
Total
0
Share