کوردێک دەبێتە وەزیری پەروەردەی ئێران لە کاتێکدا خوێندنی زمانی نەتەوەکەی قەدەغەیە

کوردێکی خەڵکی ئیسلام لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان، متمانەی پێدرا وەک وەزیری پەروەردەی ئێران دەستبەکاربێت، لەکاتێکدا لەو وڵاتە قەدەغەیە بە زمانی کوردی بخوێنرێت.

دوێنێ لە پەرلەمانی ئێران دەنگدرا بە “یوسف نووری” بۆ وەزارەتی پەروەردە، یوسف نووری کوردی فەیلی و خەڵکی ئیلامە، بەڵام لە بەرنامەکانیدا هیچ ئاماژەیەکی بە مافی خوێندن بە زمانی دایک نەداوە.

یوسف نووری لە کارنامەکەیدا بۆ وەزارەتی پەروەردە هیچ ئاماژەیەکی بە خوێندن بە زمانی دایکی نەدابوو، کە بەپێی مادەی 15ی یاسای بنەڕەتیی ئێران بە فەرمی ناسراوە بۆ ئەو هاوڵاتیانەی زمانی دایکییان فارسی نییە.

ئەو وەزیرە ئێرانییە لەکارنامەکەیدا باسی لەوەکردووە خوێندکاران لەسەر ڕێبازی “قاسم سولەیمانی” پەوەردە دەکرێن.

وەزیری پەروەردەی ئێران لە کارنامەکەیدا باسی لەوەکردووە دەبێت خوێندکاری “ویلایی” پەروەردە بکرێت، کە مەبەستی لە “ویلایەتی فەقیە” کە ئێستا لە ئێراندا پەیڕەو دەکرێت و لەلایەن ڕێبەری شۆڕشی ئێرانەوە سەرپەرشتی دەکرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی پەروەردە: پێویستمان بە دابینکردنی 200 سمارت بۆرد هەیە بۆ ناوەندەکانی خوێندن

وەزارەتی پەروەردە، ڕایگەیاند، پێویستمان بە دابینکردنی 200 سمارت بۆرد هەیە بۆ ناوەندەکانی خوێندن. وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی کوردستان، ڕایگەیاند،…
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی: خەمساردی حكومەتی هەرێم دەرحەق بە كەسوكاری ئەنفالكراوان و فەرامۆشكردنی داوا رەواكانیان مایەی نیگەرانییە

بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە ساڵڕۆژی ئەنفالدا پەیامێكی بڵاوكردەوە و رایدەگەنێت،” 35 ساڵ لەمەوبەر باشووری…
Total
0
Share