سەرۆک کۆماری عێراق لەسەر هێرشەکەی شەوی ڕابردووی کوڵەجۆ، داوای هاوئاهەنگیی خێرای نێوان وەزارەتی پێشمەرگە و سوپای عێراق دەکات و دەڵێت ئەوە چارەسەرە.
بەرهەم ساڵح، سەرۆک کۆماری عێراق لەسەر ڕووداوەکە دەڵێت، “پرسه و هاوخهمیم بۆ کهسوکاری شههیده نەمرەکانی کوڵهجۆ که بۆ بهرگری له نیشتمان و بهدهنگهوهچوونی هاوڕێکانیان گیانی خۆیان بهختکرد، دووپاتی دهکهینهوه ههماههنگیی نێوان سوپای عێراق و هێزی پێشمهرگه کارێکی ههره له پێشه بۆ ڕێگری له تیرۆریستان و پاراستنی هاوڵاتییان”.
لە هێرشێکی داعشدا کە شەوی ڕابردوو بۆسەر خاڵێکی پاسەوانیی هێزەکانی پێشمەرگەی لیوای 5ی پیادە لە تەپکی (کەڵان) لە سنووری کوڵەجۆ ئەنجامیدا، پێنج پێشمەرگە شەهیدبوون و چواریش بریندارن.
پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا لە شوێنی هێرشەکە ڕایگەیاند، لەکاتی ڕووبەڕووبوونەوەی هێزەکانی پێشمەرگە لەگەڵ چەکدارانی داعش کە لە کاتژمێر 10:13 خولەکی شەوی ڕابردوو ئەنجامیانداوە، ئۆتۆمبێلێکی سەربازیی هێزەکانی پیشمەرگە بۆ پاڵپشتی ڕۆیشتووە لەوکاتەدا بۆمبێکی چێندراو بە ئۆتۆمبێلەکەدا تەقیوەتەوە.
بەپێی زانیارییەکانی تۆڕی میدیایی ئێستا، لەئەنجامی تەقینەوەی ئەو بۆمبە پێنج پێشمەرگە شەهیدبوون و چواری دیکەش بریندارن.