لە ناحیەی کانی ماسێ پێکدادان لەنێوان پەکەکە و سوپای تورکیا ڕوویدا

لە گوندی هرورێی سەربە ناحیەی کانی ماسێ، پێکدادان لەنێوان پەکەکە و سوپای تورکیا ‏ڕوویدا، بەوتەی بەڕێوەبەری ناحیەكە هیچ زیانێکی گیانی بە هاوڵاتییانی ناوچەکە ‏نەگەیشتووە.‏

لە لێدوانێکدا بۆ تۆڕی میدیایی ئێستا، سەربەست ئاکرێیی بەڕێوەبەری ناحیەی کانی ماسێ ‏وتی، لە پێکدادانەکەدا زیانی گیانی نەبووە، بەڵام ترس و دڵەڕاوکێی زۆر لەناو خەڵکی ‏گوندەکەدا دروستبووە و بەهۆیەوە خوێندکارانی گوندی هرورێ قوتابخانەکانیان ‏چۆڵکردووە.‏

پێکدادانەکە لە کاتژمێر 11:00 بۆ 12:30ی نیوەڕۆی ئەمڕۆ بەردەوام بووە، ‏لەپێکدادانەکەدا چەکی سووک و لە ئاسمانیشەوە فڕۆکەکانی تورکیا بۆردومانی گەریلاکانی ‏پەکەکەیان کردووە.

بابەتی پێشتر

هەولێر.. لە ڕووداوێکی هاتوچۆدا پێنج خوێندکار بوونە قوربانی

بابەتی دواتر

ڤاكسینێكی فەرەنسی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئۆمیكرۆن

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نرخی هێلكە دابەزی

نوێنەری چاودێریی بازرگانی لە قائیمقامییەتی سلێمانی رایدەگەیەنێت، نرخی هێلكە لە بازاڕدا دابەزیوە و هۆكارەكەشی ئاشكرادەكات. شوان حەسەن نوێنەری…
Total
0
Share