بەڕێوەبەری گەشتوگوزاری سلێمانی: بەنداوێکی نوێ لە سنووری سەرچنار دروستدەکرێت

بەڕێوەبەری گشتیی گەشتوگوزاری سلێمانی رایگەیاند، “هەنگاوی یەکەمی پڕۆژەکانی نۆژەنکردنەوەی سەرچنار بە فراوانکردنی شەقامەکە دەستپێدەکات و بەنداوێکی نوێش دروستدەکرێت”.

شاناز عامر بەدران، بەڕێوەبەری گشتیی گەشتوگوزاری سلێمانی بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند،”بۆ گلدانەوەی ئاوی سەرچنار پلانێکمان داناوە بەنداوێکی نوێ دروستبکەین کە دواتر هاوڵاتییان سوودی لێ وەربگرن”.

سەبارەت بە پڕۆژەکانی دیکەی سنووری سەرچنار ئەوەی خستووەتەڕوو، “پلانمان هەیە کۆمەڵێک پڕۆژەی زۆر گرنگ لە سەرچنار جێبەجێ بکەین و لە ئێستادا تەنها چەند رێکارێکی یاسایی و هونەری ماوە و لە ماوەیەکی نزیکدا دەست بە کارەکان دەکرێت”.

دەشڵێت، “ئێستا کار لەسەر دیزان و فراوانکردنی شەقامی سەرەکی سەرچناردا دەکرێت وەک هەنگاوی یەکەم و سەرچنار دەگەڕێنینەوە بۆ سەرچناری جاران”.

بابەتی پێشتر

قوباد تاڵەبانی: حەقە هەڵەبجە ئەوەندە خزمەتبکرێت ببێتە سیمبولی ئاوەدانیش

بابەتی دواتر

ئومێد بەرۆشکی ئازادکرا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هۆكاری گرانبوونی مریشك ئاشكراكرا..‏ “هەموو شتێك گران بووە و‏ زۆربەی مریشكەكانیش دەمرن”‏

کۆمەڵەی کێڵگە پەلەوەرییەکان لەبارەی گرانبوونی نرخی مریشکەوە ڕوونکردنەوەیەکی بڵاوکردووەتەوە و هۆکارەکانی ئاشکرادەکات، بەپێی ڕوونکردنەوەکە یەکێک لە هۆکارەکان لەناوچوونی…
Total
0
Share