دەزگای لوتکە بۆ کەسوکاری ئەو کۆچبەرانەی لە کەناڵی ئینگلیز خنکان: دەستبەجێ پەیوەندیمان پێوەبکەن

دەزگای لوتکە بۆ کاروباری ئاوارە و پەنابەران داوا لە کەسوکاری ئەو کۆچبەرانە دەکات کە لە کەناڵی ئینگلیز خنکان پەیوەندییان پێوەبکەن بۆ ناسینەوەی تەرمەکانیان.

لە ڕاگەیەندراوێکدا دەزگای لوتکە ئاشکرایکردووە لە دوایین ڕووداودا کە بەلەمێکی کۆچبەران لە کەناڵی ئینگلیزدا نوقمبوو و 27 کۆچبەر خنکان و تەرمەکانیان دۆزراوەتەوە.

ئاماژە بەوەشکراوە، هەر لەو بەلەمەدا کەسێک بێسەروشوێنە و دوو کۆچبەریش ڕزگارکراون.

تائێستا لە دەزگای لوتکە ناوی نۆ کۆچبەر تۆمارکراون کە تەنها یەکێکیان لە ڕزگاربووەکانە و ئەوانی دیکە گیانیان لەدەستداوە.

دەزگاکە داوا دەکات هەر خێزانێک گومانی هەیە کەسوکاریان لەو بەلەمەدا بووە دەستبەجێ پەیوەندییان پێوەبکەن، تاوەکو لەڕێگەی تێستی DNAـەوە تەرمەکان بناسرێنەوە و بگەڕێنرێنەوە بۆ کەسوکارەکانیان.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پۆلیسی سلێمانی: بە تۆمەتی دزیكردن لە ماڵێکدا تۆمەتبارێک دەستگیركرا

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی رایدەگەیەنێت، مەفرەزەكانی نووسینگەی ناو بازاڕی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتییەکە، تۆمەتبارێکیان دەستگیركرد کە…
Total
0
Share