ئه‌نجامى تانه‌كانى هه‌ڵبژاردن ڕه‌وانه‌ى ده‌سته‌ى دادوه‌ریی ده‌كرێـت

وته‌بێژى كۆمسیۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانى عێراق ئاشكرایده‌كات، سبەینێ ئەنجامی تانەکان ڕەوانەی دەستەی دادوەریی دەکەن و دەستەکەش ماوه‌ى 10 ڕۆژی لەبەردەمدایە بۆ یەکلاکردنەوەیان.

جومانه‌ غه‌لاى، وته‌بێژى کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عێراق به‌ تۆڕی میدیایی ئێستاى ڕاگه‌یاند، “سبەینێ ئەنجامی تانەکان ڕەوانەی دەستەی دادوەریی دەکەین و ماوه‌ى 10 ڕۆژیش لەبەردەم دەستەکەدایە بۆ یەکلاکردنەوەیان”.

ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، دواى یه‌كلاكردنه‌وه‌یان ڕاسته‌وخۆ كۆمسیۆن ئه‌نجامى كۆتایی هه‌ڵبژاردن و ناوى كاندیده‌ سه‌ركه‌وتووه‌كان ڕاده‌گه‌یه‌نێت.

غه‌لاى ئاشكراشیكرد، ھیچ پێشنیازێک نییە بۆ هەژمارکردنەوەی دەنگی وێستگەی نوێ، چونکە دۆسیەی تانەکان و چاوخشاندنەوە پێیان کۆتاییھاتووە، بۆیه‌ دواتر پێشكه‌ش به‌ دادگای فیدراڵی ده‌كرێت بۆ په‌سه‌ندكردنیان.

ڕوونیشیكرده‌وه‌، هه‌ر سكاڵایه‌كی ناڕازیه‌كانیش له‌دادگای فیدراڵی هه‌بێت، ئێمه‌ ڕه‌چاوی ده‌كه‌ین”.

ده‌رباره‌ى ئه‌وه‌ى كه‌ ئایا ئه‌نجامى كۆتایی هه‌ڵبژاردن گۆڕانكاریی به‌سه‌ر كورسی لایه‌نه‌كان كردووه‌؟ غه‌لاى هه‌رچه‌نده‌ به‌ ئاشكرا دانیپێدانه‌نا، به‌ڵام جه‌ختى له‌وه‌كرده‌وه‌،”دواى ڕاگه‌یاندنى ئه‌نجامه‌كان زیاتر ڕوونده‌بنه‌وه‌”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزیری دارایی عێراق وەرگرتنەوەی قەرز و پێشینەکانی لە مانگی رەمەزاندا راگرت

وه‌زیری دارایی عێراق بڕیاریدا وه‌رگرتنه‌وه‌ی پێشینه‌ و قه‌رزه‌كانی هاوڵاتییان لە مانگی رەمەزاندا لە بانکە حکومییەکان رابگرێت. وه‌زاره‌تی دارایی…
زیاتر ببینە

فەتح: هەندێك لایەنی ناوخۆیی و دەرەكی هەوڵی دواخستنی هەڵبژاردن دەدەن

ئەندامێكی هاوپەیمانیی فەتح لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، زۆرینه‌ی هێزه‌ سیاسییه‌كان له‌گه‌ڵ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنن له‌واده‌ی دیاریكراوی خۆیدا، به‌ڵام…
Total
0
Share