بە چوار كاروان هەزار و 458 كۆچبەر لە بیلاڕوسیاوە گەڕێنراونەتەوە

بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە کاروانێکی دیکەی کۆچبەرانی سنووری بیلاڕوسیا لەڕێگەی ‏فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێرەوە گەڕێنرانەوە هەرێمی کوردستان، کە ژمارەیان 425 ‏کۆچبەر بوون.‏

وەزارەتی گواستنەوەی عێراق ئاشکرایکرد، ئەو گەشتە بە ڕێگا فەرمییەکان و بە ‏ڕەزامەندیی هەردوو حکومەتی عێراق و بیلاڕوسیا گەڕێنراونەتەوە.‏

گەڕاندنەوەی ئەو ژمارە کۆچبەرە لە بەیانیی ئەمڕۆدا دەبێتە چوارەم کاروانی گەڕاندنەوەی ‏کۆچبەرانی سەر سنوورەكانی بیلاڕوسیا.‏

ژمارەی ئەو کۆچبەرانەی لە چوار کاروانی ڕابردوودا گەڕێنراونەتەوە، دەگاتە هەزار و ‏‏458 کۆچبەر.‏

لەوبارەیەوە جوتیار عادل وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ‏تویتەر نووسیویەتی، گەڕاندنەوەی ئەو کۆچبەرانە بە هەماهەنگیی نێوان حکومەتی ‏هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ ئەنجامدراوە، پابەنددەبین بە گەڕاندنەوەی هەر ‏هاوڵاتییەکی کورد کە بیەوێت بگەڕێتەوە”.‏

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لەتیف نێروەیی: یەكێتی دەیەوێت ئەو مەترسییانەی لەسەر كەركوك و ناوچە جێناكۆكەكان هەیە دووریبخاتەوە

لەتیف نێروەیی ئەندامی سەركردایەتی و لێپرسراوی بۆردی ھەماھەنگی و بەدواداچوون لە دەزگای ھەڵبژاردنی یەكێتی رایگەیاند:”پەیامەكەی سەرۆك بافڵ و…
Total
0
Share