كەی ڕامۆس دەتوانێت یاریی بكات؟

سبەینێ ڕامۆس لە خولی فەرەنسا بۆ یەكەمجار بە درێسی پاریس سان جێرمانەوە ‏دەردەكەوێت، لە یارییەكەی بەرامبەر سانت ئیتیان یاریدەدات.‏

ڕامۆس سەرەتای وەرز پەیوەندی بە یانەی پاریس سان جێرمانی فەرەنسییەوە كردبوو، ‏بەڵام تووشی پێكانێكی قورس هات و تا ئێستا بەشداریی هیچ یارییەكی نەكردووە.‏

ڕۆژنامەی لیكیپی فەرەنسی ئاشكرایكردووە، ڕامۆس پێكانەكەی تێپەڕاندووە و ئێستا بۆ ‏یاریكردن ئامادەیە.‏

ئاماژەی بەوەشداوە، كە بەرامبەر سانت ئیتیان لە هەفتەی 15ی خولی فەڕەنسا یەكەم ‏یاریی خۆی ئەنجام دەدات.‏

بابەتی پێشتر

كۆچ و ڕاو ناكۆكییەكانی نێوان فەرەنسا و بەریتانیا زیاددەكەن

بابەتی دواتر

كۆنگرەی ڕۆژنامەوانیی چاڤی ڕاهێنەری بەرشلۆنە پێش یارییەكەی ڤیاریاڵ

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share