سەدر لەسەر كازمی هاتەدەنگ و هەڕەشەدەكات: ئەگەر هێرشبەران ئاشكرانەكەن ئاشكرایاندەكەم

موقتەدا سەدر داوای ئاشكراكردن و سزادانی ئەوانە دەكات كە هەوڵی تیرۆركردنی مستەفا كازمی-یان دا و بە تیرۆریست ناویاندەبات و هەڕەشەی ئاشكراكردنیان دەكات ئەگەر ئاشكرانەكرێن.

موقتەدا سەدر سەرۆكی ڕەوتی سەدر ئەمڕۆ هەینی تویتێكی بڵاوكردەوە و ڕایگەیاند، “شكۆی دەوڵەت نابێت چاوپۆشی لێبكرێت، پەلاماردانی ماڵی سەرۆك وەزیران دەستدرێژییەكی ڕوون و ئاشكرایە بۆسەر سەروەری و شكۆ، ئاژاوە دەنێتەوە و تەواوی سەقامگیریی عێراق تێكدەدات”.

دەشڵێت، “لێرەوە ئاشكراكردنی لێكۆڵینەوەكانی تایبەت بەم دۆسیەیە بووە بە پێویستییەكی ناچاری، دەبێت ئەو تیرۆریستانە دەستگیربكرێن كە ئەو كارە تیرۆریستییە سەرشۆڕانەیەیان كردووە و سزای گونجاویان بەسەردا بسەپێندرێت”.

لە كۆتایی تویتەكەیدا سەدر هەڕەشەدەكات و دەڵێت، “ئەگەر ئاشكرانەكرێن، ڕەنگە لە داهاتوودا ناچاربین ئاشكرایانبكەین”.

بابەتی پێشتر

سەرۆكی بیلاڕوسیا سەردانی كۆچبەرانی كرد و دەڵێت: کەس بەزۆر نانێرینەوە

بابەتی دواتر

نرخی نەوت بۆ نزمترین ئاست لە ماوەی سێ مانگدا دابەزی

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share