تاڵیبان ڕێگە بە سەردانیكردنی “بودا” دەدات

تاڵیبان ڕێگە بە سەردانیكردنی ناوچەی “پەیكەرەكانی بودا” دەدات و هەر كەسێك لەبەرامبەر پێنج دۆلاردا دەتوانێت بچێتە ناوچەكە و وێنەبگرێت.

“پەیكەرەكانی بودا” ناوچەیەكی مێژوویی ئەفغانستانە و ژمارەیەك پەیكەری بودا لەوێدا هەڵكۆڵدراون، بەڵام ساڵی 2001 كاتێك بزوتنەوەی تاڵیبان دەسەڵاتی لە ئەفغانستان گرتەدەست، سەرباری داواكاری و فشاری زۆری نێودەوڵەتی، پەیكەرەكانی بە تەقەمەنییەكی زۆر تەقاندەوە.

ساڵی 2003 ڕێكخراوی یونسكۆی سەر بە نەتەوە یەكگرتووەكان، ناوچەی پەیكەرەكانی بودای وەك یەكێك لە شوێنەوارەكانی جیهان دەستنیشانكرد.

ئێستا و دوای ئەوەی دووبارە تاڵیبان هاتووەتەسەر حوكم، لە هەوڵێكیدا بۆ نیشاندانی وێنەیەكی نەرمتر لە جاران، ڕێگەدەدات خەڵك سەردانی ناوچەی پاشماوەی پەیكەرەكان بكات كە وەك ڕووگەیەكی گەشتیاری لێیدەڕوانن.

بەپێی بەدواداچوونێكی تۆڕی هەواڵی سی ئێن ئێن، بزوتنەوەی تاڵیبان ژمارەیەك چەكداری خۆی بۆ سەرپەرشتیكردنی شوێنەكە داناوە و هەر كەسێك لەبەرامبەر پێنج دۆلاردا دەتوانێت بچێتە ئەوێ و وێنەبگرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نەتەوە یەکگرتووەکان: هێرشەکانی ئەمریکا هەڕەشەی راستەوخۆیە بۆ سەر ئاسایشی جیهان

سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان نیگەرانی خۆی لە هێرشەکانی بەرەبەیانی ئەمڕۆی ئەمریکای بۆ سەر ئێران راگەیاند و جەختیکردەوە، ئەوەی…
زیاتر ببینە

وەزارەتی دەرەوەی ئـ.ـێران: هیچ گفتوگۆیەک لەگەڵ ئەمریکا بوونی نییە

وەزارەتی دەرەوەی ئـ.ـێران لەبارەی لێدوانەکانی سەرۆکی ئەمریکا لەسەر بەڕێوەچوونی گفتوگۆ لەگەڵ تـ.ـاران زانیاریی نوێی ئاشکراکرد. وەزارەتی دەرەوەی ئـ.ـێران…
زیاتر ببینە

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا: پشتیوانیی خۆمان بۆ سوریایەکی سەقامگیر دووپاتدەکەینەوە

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا رایدەگەیەنێت، مارکۆ روبیۆ، پشتیوانیی واشنتنی بۆ سوریایەکی سەقامگیر بۆ مەزڵوم عەبدی و ئەسعەد شەیبانی دووپاتکردووەتەوە.…
Total
0
Share