ڤارت بۆ مێسی: شەرم لەخۆت ناکەیت؟

ئەستێرەی دێرینی هۆڵەندا و یانەی ڕیاڵ مەدرید، ڤان دێر ڤارت لە شیکارییەکانی بۆ کەناڵێکی هۆڵەندی، هێرشی توند دەکاتە سەر لیۆنێل مێسی و پێیدەڵێت: تۆ شەرم لەخۆت ناکەیت.

ڤان دێر ڤارت وەک شیکەرەوەی یارییەکانی چامپیۆنزلیگ لە پرۆگرامێکی تایبەتی کەناڵی (LFOTV) بەشداریکرد، دوای بردنەوەی یانەی مانچستەر سیتی بە ئەنجامی (2-1) لە یانەی پاریس سان جێرمان، یاریزانە هۆڵەندییەکە وتی، “مێسی ناوە ناوە دەڕوات و ڕادەکات لەناو یاریگا، بەڵام شەرم لەخۆی ناکات؟ ئەی شەرم لە هاوڕێکانی ناکات؟ لە جێگەی خۆی دەخولێتەوە و هاوڕێکانیشی لەهەموو لایەکەوە تۆپی ئاراستەدەکەن، پێویستە یاریزانێک پێیبڵێت شتێک بکات، من بەتەنها لە مێسی بێزارم، ئەوەی ڕوودەدات ئابڕووچوونە، لەبەرئەوەی یاریزانێک لەو چەشنە هەرگیز لەدایکنابێتەوە و ئەوەی دەیکات کەمترە لە تواناکانی”.

هەروەها دەڵێت، “لەگەڵ ڕۆناڵد کومان بەهەمان شێوە لە بارسا ئەوە ڕوویدا، نایەوێت یاریبکات، ئەوەش بۆ یاریزانێکی لەو ئاست و پێگەیە ئاسایی نییە، وەرن بەنموونە سەیری کریستیانۆ بکەن، دەزانم ئەوان دوو جۆر و ستایلی جیاوازن، بەڵام کێیە دەجەنگێت و قورسایی پێکهاتەکە دەخاتە سەرشانی بۆ ئەوەی بەرەو سەرکەوتنیان ببات؟”.

ڤان دێر ڤارت لە شیکارییەکاندا ئاماژەی بۆ ئەوە کردووە، کە مێسی لە پاریس نایەوێت و گرنگی بە یاریکردن نادات، بەڵکو هیچ پاڵپێوەنەرێکی نییە و ئەوەش بە لەدەستدانی بەهرەیەکی مێژوویی وەسفدەکات.

بابەتی پێشتر

بە تەمەنی 79 ساڵییەوە سەرۆکایەتیی بەهێزترین وڵاتی جیهان دەکات

بابەتی دواتر

بەرشلۆنە پلانێک بۆ گەڕانەوە لە خولە ئەوروپییەکان دادەڕێژێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share