كازمی: خۆپیشاندانی ئاشتییانە مافێكی دەستووریی دەستەبەركراوە

مستەفا كازمی لە سەردانەكەی ساڵی ڕابردوویدا بۆ هەرێم

سەرۆك وەزیرانی عێراق داوای هەڵوێستی بەرپرسیارانە دەكات و دەڵێت، خۆپیشاندانی ئاشتییانە مافێكی دەستووریی دەستەبەركراوە.

مستەفا كازمی، سەرۆك وەزیرانی عێراق لە تویتێكدا ڕایگەیاند، ڕووداوە ئازاربەخشەکانی ئەمدواییەی هەرێمی کوردستان بەتایبەت شاری سلێمانی ئازیز، پێویستی بە هەڵوێستی بەرپرسانە هەیە بۆ پاراستنی ئاسایشی کۆمەڵایەتی.

دەشڵێت، “خۆپیشاندانی ئاشتییانە مافێکی دەستوریی دەستەبەرکراوە بۆ هەمووان، دەستدێژیی بۆسەر خۆپیشاندەران و موڵکی گشتی و تایبەتیش ڕەتکراوەیە”.

ماوەی چوار ڕۆژە خۆپیشاندان لە هەولێر و سلێمانی بۆ داواكردنی دەرماڵە لەلایەن بەشێك لە خوێندكارانی زانكۆ و پەیمانگاكانەوە دەستیپێكردووە. لە دوو ڕۆژی ڕابردوودا خۆپیشاندانەكان لە چەند ناوچەیەك گرژی و ڕووبەڕووبوونەوەی تێكەوتووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لەبارەی رێکارەکانی جێبەجێکردنی رێککەوتنی نێوان هەرێم و بەغداد زانیاریی نوێ ئاشکراکرا

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، لەبارەی رێکارەکانی جێبەجێکردنی رێککەوتنی نێوان هەرێم و بەغداد زانیاریی نوێ ئاشکرادەکات. سۆران عومەر، ئەندامی…
زیاتر ببینە

چێوەی هەماهەنگی: هیچ لایەنێكمان پەیوەندی بە هاوپەیمانیی سێقۆڵییەوە نەكردووە

چێوەی هەماهەنگی ڕەتیدەكاتەوە بەشێكی پێكهاتەكانی نێو چێوەی هەماهەنگی پەیوەندی بە هاوپەیمانیی سێقۆڵییەوە كردبێت. چێوەی هەماهەنگیی شیعەكان لە ڕاگەیەندراوێكدا،…
Total
0
Share