ماسیمۆ ئالێگری ڕاهێنەری یوڤانتۆس لە یاریزانەكانی توڕە نییە، سەرەڕای ئەوەی بە چوار گۆڵی بێ بەرامبەر بە چێڵسی دۆڕاون.
ئالێگری جەختی لەوە كردەوە، چێڵسی پاڵەوانی وەرزی ڕابردووی چامپیۆنز لیگ بووە و یانەیەكی بەهێزی ئەوروپایە.
ئاماژەی بەوەشدا، تایمی یەكەم یارییەكی باشیان ئەنجامداوە، بەڵام تایمی دووەم بەهۆی نەبوونی یەدەگەوە تیپەكەی تووشی شكست بووە و یاریزانە سەرەكییەكانیش ماندوو بوون.
ئالێگری پێیوایە، پێكهاتەی یانەكەی تۆكمە نییە و یاریزانە سەرەكییەكان پێكانیان هەیە و كورسیی یەدەگیش هەژارە.
ڕاهێنەری یوڤانتۆس باسی لەوەش كرد، ئەوان دەیانتوانی باشتر دەربكەون و ڕكابەریی چێڵسی بكەن ئەگەر یاریزانی پێویستی لەبەردەستبووایە و پێكانیان كەمبووایە.