بەهۆی مەترسییە ئەمنی و تەندروستییەكان ئەمریكا ئامۆژگاریی هاوڵاتییانی دەكات گەشتی ‏عێراق نەكەن

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ئامۆژگاریی هاوڵاتییەکانی وڵاتەکەی دەکات گەشت نەکەن بۆ ‏عێراق بەهۆی مەترسیی تیرۆر و ڕفاندن، “چونکە تواناکانی عێراق بۆ پاڵپشتی و ‏پاراستنی هاوڵاتییانی ئەمریکی سنووردارە”.‏

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە ڕاگەیەندراوێکدا کە لە پێگەی فەرمیی خۆی ‏بڵاویکردووەتەوە ژمارەیەک هۆکاری وەک مەترسییەکانی سەر گەشتیارانی وڵاتەکەی لە ‏عێراق ئاشکراکردووە، “تیرۆر، ڕفاندن، ململانێی چەکداری، پێکدادان، ئاڵۆزیی چالاکییە ‏مەدەنییەکان و ‏COVID-19‎‏ ئەو مەترسییانەن کە ڕووبەڕوویان دەبنەوە”.‏

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ئاماژە بۆ سنوورداریی تواناکانی عێراق دەکات لە ‏چاودێریکردن و پاراستنی هاوڵاتییانی ئەمریکی لەکاتی گەشتكردن بۆ ئەو وڵاتە، ‏بەوهۆیەوە ئامۆژگارییان دەکات گەشتی عێراق نەکەن.‏

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ئەگەری هەڕەشەكانی زیاتر ڕوونكردووەتەوە، دەڵێت، ‏هاوڵاتییانی ئەمریکی لە عێراق ڕووبەڕووی توندوتیژی و ڕفاندن دەبنەوە، گروپە ‏تیرۆریستی و توندڕەوەکان هێرشدەکەنەسەر هێزە ئەمنییە عێراقییەکان، هاوڵاتییانی سڤیل ‏و هەروەها بەشێوەیەکی ڕێکخراو بۆسەر ئەمریکییەکان. ‏

دەڵێت، گروپە چەکدارە تائیفییەکان هەڕەشەن بۆسەر هاوڵاتییانی ئەمریکی و کۆمپانیا ‏بیانییەکان لەسەرتاسەری عێراقدا، هێرشەکانیان لە ڕێگەی بۆمبی چێنراو لە ناوچە ‏جیاوازەکانی عێراق و بەتایبەت بەغداد ئەنجامدەدەن.‏

‏”خۆپیشاندان و ئاڵۆزییەکان و پێکدادانی ناو خۆپیشاندانەکان بە بەردەوامی ڕوودەدەن، ‏ئەمەش دەبێتەهۆی پەککەوتنی هاتوچۆ و گواستنەوە و خزمەتگوزارییەکانی دیکە و ‏دەکرێت بگۆڕێت بۆ کاری توندوتیژی”، وەزارەتەكە وادەلێت”. ‏

هەر لە ڕاگەیەندراوەکەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکادا هاتووە، ناوەندی چاودێری و ‏کۆنترۆڵکردنی نەخۆشییەکانی ئەمریکا (‏CDC‏) ئاستی مەترسیی عێراقی لەڕووی ‏تەندروستییەوە بۆ پلەی چوارەم بەرزکردووەتەوە و ئاماژەی بۆ بەربڵاویی زۆری کۆرۆنا ‏لە عێراق کردووە.‏

 

بابەتی پێشتر

ئەو کەسانە کێ بوون کۆچبەرە موسڵمانەکەیان لە پۆڵەندا ناشت؟

بابەتی دواتر

پەرلەمان بە كارنامەی 11 ڕۆژ پێش ئێستا كۆدەبێتەوە و باسی دەرماڵەی خوێندكاران ‏ناكات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share