له‌ هه‌رێمى كوردستان سەبەتەی سێیەمی بەشەخۆراک دابەشدەکرێت

بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی له‌ وه‌زاره‌تى بازرگانیى هه‌رێم ڕایده‌گه‌یه‌نێت، دابەشكردنی سەبەتەی سێیەمی بەشەخۆراک بۆ هاوڵاتییان بڕیاری لێدراوە و لە نزیکترین کاتدا دەگاتە کۆگاکانی هەڵگرتنی خۆراک لە هەرێمی کوردستان.

نەوزاد شێخ کامیل، بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی له‌ وه‌زاره‌تى بازرگانى له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ى به‌وه‌كردووه‌، “سەبەتەی سێیەمی بەشەخۆراک بۆ هاوڵاتییان بڕیاری لێدراوە و لە نزیکترین کاتدا دەگاتە کۆگاکانی هەڵگرتنی خۆراک لە هەرێمی کوردستان”.

ئاشكراشیكردووه‌، دوای پشکنین لە تاقیگەکانی هەرێم لەڕێگەی بریکارەکانی دابەشکردنی خۆراک دەست بە دابەشکردنی دەکرێت”.

بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی ڕوونیشیكردووه‌ته‌وه‌، تاوه‌كو ئێستا لە هەندێک شوێن هاوڵاتییان سەبەتەی دووەمیان وەرنەگرتووە، به‌ڵام پرۆسەکە ڕۆژانە بەردەوامە و دابەشدەکرێت تاوه‌كو ته‌واوى هاوڵاتییان سەبه‌ته‌ى دووه‌م وه‌ربگرن.

وه‌زاره‌ته‌كه‌ ڕوونیشیكردووه‌ته‌وه‌، بەشە خۆراکەکە پێکهاتووە لە (برنج، فاسۆلیا، ڕۆن، شەکر، نیسک، ئارد، نۆک و دۆشاو)”.

نه‌وزاد شێخ كامیل ئه‌وه‌شی ئاشكراكردووه‌، لە هەمانکاتیشدا بەشە ئاردی نۆیەم لەڕێگەی بریکارەکانی دابەشکردنی ئارد دەدرێته‌ هاوڵاتییان و هەر ئەندامێكی خێزانیش نۆ کیلۆ ئاردى پێده‌درێت.

بابەتی پێشتر

گۆڕان پشتیوانیی خۆی بۆ خوێندكاران ده‌ربڕی

بابەتی دواتر

وه‌زاره‌تى دارایی ڕوونكردنه‌وه‌ له‌سه‌ر ده‌رماڵه‌ى خوێندكاران ده‌دات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

رێگەی كەركوك- هەولێر داخرا

بەهۆی نەبوونی كارەبای نیشتمانییەوە هاوڵاتییانی نیشتەجێی ناحیەی شوانی سەر بە پارێزگای كەركوك خۆپیشاندانیان ئەنجامدا و ڕێگەی سەرەكی كەركوك-…
Total
0
Share