یەكەم هاوكاریی مرۆیی تەندروستیی جیهانی گەیەندرایە كۆچبەرانی بیلاڕوسیا

دەیەوێت لەڕۆژێكدا 600 بەشە هاوكاری دابەشبكات

ڕێكخراوی تەندروستیی جیهانی ڕایدەگەیەنێت، ڕێكخراوەكەیان یەكەم هاوكاریی مرۆیی ‏گەیاندووەتە كامپی برۆزگی لەسەر سنووری بیلاڕوسیا – پۆڵەندا، كە كۆچبەرانی تێدا ‏كۆكراونەتەوە.‏

ئۆلیگ دۆبۆفیك، نوێنەری ڕێكخراوەكە لە مینسك-ی پایتەختی بیلاڕوسیا وتی، ‏هاوكارییەكە بریتییە لە ماددەی پاكوخاوێنیی كەسی و تەندروستیی گشتی، كە پێویست و ‏سوودبەخشن، هەروەها پێداویستییەكانی خۆپاراستن لە كۆرۆنا.‏

هاوكارییەكان بریتی بوون لە ماددەی پاكژكەرەوەی دەست (تعقیم)، ماسك، سابونی شل، ‏مەعجونی ددان، كلێنسی تەڕ و كلێنسی توالێت.‏

دۆبۆفیك ئەوەشی خستەڕوو، بەشی یەكەمی هاوكارییەكان گەیشتووەتە سەنتەرەكە و ‏بەشێوەیەكی گشتی ڕێكخراوەكەیان دەیەوێت لەڕۆژێكدا 600 بەشە هاوكاری (سلة ‏مساعدات) دابەشبكات.‏

سەرەڕای ئەوەش، ڕێكخراوی تەندروستیی جیهانی دەرمانی پێویست بۆ باری لەناكاو ‏دەستەبەردەكات.‏

دوێنێ لیۆدمیلا كیدا، سەرۆكی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی تەندروستی لە كەرتی گرۆدۆنۆ-ی ‏بیلاڕوسیا وتی، نزیكەی 100 كۆچبەر لە كامپی برۆزگی گوازراونەتەوە بۆ نەخۆشخانە، ‏كە لەنێویاندا تووشبووان بە حاڵەتی قورسی كۆرۆنا هەن.‏

س: نۆڤۆستی

بابەتی پێشتر

ئیسرائیل داواكاریی ئەمریكای بۆ هێرشنەكردنە سەر ئێران ڕەتكردووەتەوە

بابەتی دواتر

کاڵەکێک بە 2300 دۆلار!

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share