گەورە كۆمپانیایەكی فڕۆكەوانیی ئێرانی هێرشی ئەلیكترۆنیی كرایەسەر

ماهان ئێر لە لیستی ڕەشی سزاكانی ئەمریكادایە

كۆمپانیای ماهان ئێر، گەورە كۆمپانیای فڕۆكەوانیی ئێرانی ڕایگەیاند، ڕووبەڕووی ‏هێرشێكی ئەلیكترۆنی بووەتەوە، بەڵام پارێزگاریی لە خشتەی گەشتەكانی كردووە.‏

كۆمپانیاكە لە ڕاگەیەندراوێكدا هێرشە ئەلیكترۆنییەكەی ئاشكراكردووە، ڕوونیكردەوە، ‏سیستمی كۆمپیوتەریی تایبەتی كۆمپانیاكە ڕووبەڕووی هێرشێكی نوێ بووەتەوە.‏

دووپاتیكردووەتەوە، “لە چەندین بۆنەدا كراوەتە ئامانجی هێرشە ئەلیكترۆنیەكان بەهۆی ‏‏”ئەو پێگە گرنگەی لە پیشەسازیی فڕۆكەوانیی وڵاتدا” هەیەتی.‏

ماهان ئێر، كە بەر لە 30 ساڵ دامەزراوە، گەورەترین كۆمپانیای فڕۆكەوانیی ئێرانییە، ‏دوای كۆمپانیای (ئێران ئێر)ی سەر بە دەوڵەت.‏

كۆمپانیاكە گەشتی ئاسمانی بۆ ئەوروپا و ئاسیا هەیە، جگە لە گەشتە ناوخۆییەكان، بەڵام ‏لە لیستی ڕەشی ئەو دامەزراوانەدایە كە كراوەتە ئامانجی سزاكانی ئەمریكا دژ بە ئێران لە ‏ساڵی 2011وە.‏

لە 26ی تشرینی یەكەمی ڕابردوو، هێرشێكی ئەلیكترۆنی بۆ ماوەی هەفتەیەك سیستمی ‏دابەشكردنی وزەی لە ئێران ڕاگرت.‏

بابەتی پێشتر

چەکدارەکانی نزیک لە تورکیا کۆتا سیمبولی کوردییان لە عەفرین تێکدا

بابەتی دواتر

کۆمسیۆن ئەنجامی کۆتایی ڕادەگەیەنێت و تانەکان کاریگەرییان لەسەری هەبووە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share