تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیى ئینستگرام گۆڕانكارییه‌ك بۆماوه‌یه‌كى كاتی ئه‌نجام ده‌دات و دوو تایبه‌تمه‌ندى نوێ تاقیده‌كاته‌وه.
له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كۆمپانیاى “مێتا” ئاشكرایكردووه دوو تایبه‌تمه‌ندییه نوێیه‌كه‌ى ئینستگرام كه بۆ به‌كارهێنه‌رانى به‌رده‌ست ده‌بن بریتین له “لەرینەوەی توڕە” کە بەکارهێنەرانی ئاگادارده‌كاته‌وه لە بوونی هەر کێشە و گرفتێک لە مۆبایلەکانیاندا هه‌بێت تەنها بە لەراندنەوەی مۆبایلەکانیان، بۆنمونە کاتێک هەژمارهکە بە باشی کار ناکات، تەنها بە لەراندنەوەی مۆبایلەکە لەسەر شاشەکەی بەشێک دەردەکەوێت و لێت دەپرسێت “کێشەیەک بوونی هەیە؟”
تایبه‌تمه‌ندى دووه‌مى تۆڕه‌كه ئه‌وه‌یه له‌مه‌ودوا به‌كارهێنه‌رانى ده‌توانن له‌كاتى پۆستكردنى وێنه‌یه‌كى به‌هه‌ڵه له‌نێو كۆمه‌ڵێك وێنه‌دا ئه‌و وێنه‌یه دیاریبكه‌ن كه ده‌یانه‌وێت بیسڕینه‌وه، چونكه پێشتر ئەگەر دۆخێکی وا ڕوویدابێت پێویست بووە ڕاستەوخۆ هەموو وێنەکان بسڕدرانایهتهوه.
مێتا باسی لەوەشکردووە، هەردوو تایبەتمەندییەکە بۆ خەڵک گرنگن و پێشتر داوایانکردووە و ئێمەش بڕیارمان داوە بۆیان دابین بکەین.