ڕاپەڕین.. لە ڕووداوێکی هاتوچۆدا ئۆتۆمبێلێک سوتا و دوو کەس گیانیان لەدەستدا

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی ڕاپەڕین ڕایگەیاند، لە ناحیەی سەرکەپکان بەهۆی وەرگەڕانی ‏ئۆتۆمبێلێک و سوتانیەوە، دوو کەس گیانیان لەدەستدا و دووانی دیکەش برینداربوون.‏

ڕووداوەکە لە کاتژمێر 11:00ی شەوی ڕابردوو، لە گوندی دەڵاڵانی سەر بە ناحیەی ‏سەرکەپکان ڕوویداوە.‏

بەپێی ڕاگەیەندراوی هاتوچۆی ڕاپەڕین، ڕووداوەکە لەجۆری وەرگەڕان بووە، کە ‏ئۆتۆمبێلێکی جۆری تۆیۆتا ‏RAV4‎‏ بووە و سوتاوە.‏

لەئەنجامی ڕووداوەکە دوو کەس گیانیان لەدەستدا و دوو کەسی دیکەش بەسەختی ‏برینداربوون.‏

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی هەرێم ئاماری دابەشکردنی نەوتی هەرێم و بەغداد ی بڵاوکردەوە

وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی هەرێم، نوێترین ئاماری دابەشکردنی نەوتی حکومەتی هەرێم و بەغداد ی بڵاوکردەوە. وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی هەرێم…
Total
0
Share