تاوانه‌ و سزاده‌درێت.. ڕه‌گه‌زنامه‌ى سلێمانى هاوڵاتییان له‌ دیارده‌یه‌كى نایاسایی ئاگادار ده‌كاته‌وه‌

بەڕێوەبەرایەتیی ڕەگەزنامەی سلێمانی هاوڵاتییان له‌ دیارده‌یه‌كى نایاسایی ئاگادارده‌كاته‌وه‌ كه‌ ماوه‌یه‌كه‌ سه‌ریهه‌ڵداوه‌ و ده‌ڵێت، هه‌ر كه‌سێك له‌ بری‌ كه‌سێكی‌ تر مامەڵەی كارتی‌ نیشیتیمانی‌ بکات، تاوانە و به‌پێی یاسا دادگا سزاى ده‌دات.

له‌ ئاگادارییه‌كه‌ى ڕه‌گه‌زنامه‌ى سلێمانیدا هاتووه‌، “‌هاوڵاتییان ئاگادار ده‌كه‌ین كه‌چه‌ند جارێك دیارده‌یه‌ك ئاشكرا ده‌بێت كه‌سێك له‌ بری‌ كه‌سێكی‌ تر مامەڵەی كارتی‌ نیشیتیمانی‌ ده‌کات به‌نمونه‌ كه‌سێك برایه‌كى له‌ هه‌نده‌رانه‌ و برایه‌كی‌ لێره‌ مامه‌ڵه‌ی‌ بۆ ده‌كات یان خوشك له‌ جێی خوشك یان كه‌سانێك كه‌ زه‌واجیان كردوه‌ نیشانه‌ی‌ (نقل ) نه‌خراوه‌ته‌ سه‌ر تۆماریان له‌ ماڵی‌ باوكیان”.

ڕه‌گه‌زنامه‌ى سلێمانى جه‌ختى له‌وه‌شكردووه‌ته‌وه‌، ئه‌و جۆره‌ مامه‌ڵه‌یه‌ تاوانه‌ به‌پێی‌ یاسا له‌ ڕێگای‌ دادگاوه‌ سزا ده‌درێت”.

ڕوونیشیكردووه‌ته‌وه‌،‌ “به‌رنامه‌ی‌ كارتی‌ نیشتیمانی‌ هێنده سیستەمێکی‌ پێشكه‌وتووه‌، توانای‌ دیاریكردنی‌ ئه‌و جۆره‌ كه‌سانه‌ی‌ هه‌یه‌ گه‌ر به‌ناوی‌ زانیاریی‌ جیاوازه‌وه‌ بكرێت یان له‌ دووشاری‌ جیاواز به‌شدرابێت له‌ سه‌ر ئاستی‌ عێراق”.

بابەتی پێشتر

چارەنووسی هەڵبژاردنی داهاتووی هەرێم لەنێوان بۆچوونی لایەنەکاندا

بابەتی دواتر

(ڤیدیۆ) له‌ یه‌که‌م تاقیکردنه‌وه‌ی چاڤی-دا به‌رشلۆنه‌ دێربی که‌ته‌لۆنیای برده‌وه‌

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی: دەسەڵاتەكانمان بۆ چارەسەركردنی مووچە بەكاردەهێنین

سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، بەپێی دەسەڵاتەكانيان دوای پشووەكانی جەژنی نەورۆز ڕێوشوێنە كارگێری و ئیدارییەكان دەگرنەبەر بۆ چارەسەركردنی…
Total
0
Share