هەولێر.. گەنجێک لەسەر 25 هەزار دینار کوژرا

کەمێک بەر لە ئێستا لە شەقامی 30 مەتریی شاری هەولێر بەهۆی کێشەیەک لەنێوان دوو کەسدا لەسەر 25 هەزار دینار یەکێکیان کوژرا، کوژراوەکە خاوەن عەرەبانەیەک بووە و ئەو بڕە پارەیە قەرزداری بکوژەکە بووە.

بەپێی وتەی شایەتحاڵەکانی ڕووداوەکە کە قسەیان بۆ تۆڕی میدیایی ئێستا کردووە، کێشە لەنێوان دوو کەسدا دروستبووە کە یەکێکیان خاوەن عەرەبانەیە و لە شەقامی 30 مەتریی شاری هەولێر کاردەکات، کێشەکە لەسەر بڕی 25 هەزار دیناربووە کە خاوەن عەرەبانەکە قەرزداری کەسەکەی دیکە بووە.

ئەو کەسەی لە کێشەکەدا کوژراوە بەڕەگەز عەرەبە و بکوژەکەش کورد بووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

مامۆستایان و فەرمانبەرانی زانکۆی سلێمانی بەهۆی وەرنەگرتنی مووچەوە گردبوونەوە

مامۆستایان و فەرمانبەرانی بەشێک لە کۆلێژەکانی زانکۆی سلێمانی بەیانیی ئەمڕۆ سێشەممە، بایکۆتکردنی دەوامیان ڕاگەیاند و گردبوونەوەی ناڕەزاییان ئەنجامدا.…
Total
0
Share