پێدری یاریزانی بەرشلۆنە، جارێكی دیكە تووشی پێكان بووەتەوە و ئەمجارە مانگێك دووردەكەوێتەوە.
ڕاگەیاندنەكانی بەرشلۆنە ئاماژە بەوە دەدەن، پێدری لە ڕاهێنانەكانی ڕۆژی هەینی پێكانەكەی سەریهەڵداوەتەوە و لەژێر چاودێریی پزیشكیدایە.
ڕۆژنامەی مۆندۆ ئاشكرایكردووە، پێدری لانیكەم مانگێكی تر لە یاریكردن دووردەكەوێتەوە.
دووركەوتنەوەی پێدری لەكاتێكدایە، چاڤی پۆستی ڕاهینەرایەتی وەرگرتووە و داوای لە تیمی پزیشكی كردووە كێشەی پێكانی یاریزانەكان چارەسەر بكەن.
پێدری بەهۆی بەشدارییكردنی لە زۆرترین یارییەكانی وەرزی ڕابردوو لەخول و پاڵەوانێتییەكان لەگەڵ بەرشلۆنە و هەڵبژاردەی ئیسپانیا، ئەم وەرزە زۆربەی كات بەهۆی پێكانەكانیەوە، لەسەر كورسیی یەدەگ بووە.