یەكێتی دوو كورسیی لەپارتی بردەوە
سڕینەوەی ئەنجامی پەنجەمۆری دووبارەی دەنگدان 15 كاندیدی سەرخست

كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكانی عێراق بڕیاری دەسەڵاتی دادوەری دووپاتدەكاتەوە بە ‏ڕەتكردنەوەی ئەنجامەكانی هەڵبژاردنی ئەو وێستگانەی دەنگی دووبارەیان تێدا بووە، ‏دوای ئەو ڕێكارە، 15 كاندیدی نوێ سەركەوتنیان مسۆگەر كردووە، دووانیان یەكێتین و ‏دەچنە شوێنی دوو كاندیدی پارتی.‏

عیماد جەلیل، ئەندامی تیمی ڕاگەیاندنی كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكانی عێراق بە میدیاكانی ‏عێراقی ڕاگەیاندووە، كۆمسیۆن ئەنجامی ئەو وێستگانەی ڕەتكردووەتەوە كە دەنگ و ‏پەنجەمۆری دووبارەیان تێدا بووە، یان ئامێرەكانی دەنگدان گرفتیان تێدا بووە.‏

ئەندامەكەی كۆمسیۆنی هەڵبژاردن جێبەجێكردنی بڕیارەكانی دادگای لەلایەن كۆمسیۆنەوە ‏دووپاتكردەوە.‏

دوێنێ دەستەی دادوەری سەركەوتنی 15 كاندیدی چەند لایەنێكی جیاوازی عێراقی ‏ڕاگەیاند، كە هەشتیان سەر بەو لایەنە شیعییانەن كە ئەنجامەكانی هەڵبژاردنیان ‏ڕەتدەكردەوە، حەوتی دیكەشیان سەر بە لایەنەكانی دیكەن.‏

دووان لەو كاندیدە دەرچووانە كاندیدی یەكێتین، كە بریتین لە هەرێم كەمال ئاغا لە ‏هەولێر، هەروەها ڕۆنزی زیاد سەیدۆ لە موسڵ، كە شوێنی دوو كاندیدی پارتییان ‏گرتووەتەوە.‏

بەمەش كورسییەكانی پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ 31 كورسی دابەزی و ئەوانەی ‏یەكێتی بۆ 18 كورسی بەرزبوونەوە.‏

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هەولێر.. زیندانیانی شیلادزێ و 75 زیندانیی دیکە بەدروشمی “ئازادی یان مردن” مانگرتنیان ڕاگەیاند

نوێنەری زیندانیانی بادینان لە نامەیەکدا کە ئاراستەی لایەنە ناوخۆیی و نێودەوڵەتییەکانی کردووە ڕایگەیاندووە، چالاکوانە ئەشکەنجەدراوەکانی شێلادزێ بە دروشمی…
Total
0
Share