کەرکوک.. پاش کوشتنی هاوسەرەکەی کەسوکاری ژنەکە پیاوەکەیان کوشتووەتەوە

شەوی ڕابردوو 29ی تشرینی یەکەم لە گەڕەکی دۆمیز لە شاری کەرکوک پیاوێک هاوسەرەکەی خۆی بە دەمانچە کوشتووە و پاش ئەوەی کەسوکاری ژنەکە هەواڵەکەیان بیستووە ڕۆشتوون پیاوەکەیان بە چەقۆ کوشتووە.

بەپێی زانیارییەکان پیاوەکە لە شاری بەغدادەوە گەڕاوەتەوە شاری کەرکوک پاشان دەمەقاڵە لە نێوان ژن و پیاوەکەدا دروستبووە و پیاوەکە بە دەمانچە ژنەکەی خۆی کوشتووە.

پاش بیستنی ئەم هەواڵە کەسوکاری ژنە کوژراوەکە دەگەنە شوێنی ڕوداوەکەو لەوێدا بە چەقۆ پیاوەکە بریندار دەکەن، پاش برینداربوونی دەگوازرێتەوە بۆ نەخۆشخانەی ئازادی لە کەرکوک، بەڵام بەهۆی سەختی برینەکەیەوە گیان لە دەست دەدات.

سەرچاوەیەکی ئاگادار لە ڕوداوەکە بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، ئەو خێزانە خەڵکی سوریان و ماوەی زیاتر لە ساڵێکە لە شاری کەرکوک نیشتەجێ بوون.

بابەتی پێشتر

وەزیری ناوخۆی فەرەنسا: شەڕی ئێمە لەگەڵ دیندا نییە

بابەتی دواتر

وێنە.. مانگە دەستکردەکان نیشانی دەدەن ئێران بنکەیەکی ئەتۆمی نوێ دەکاتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share