سەدر بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی لیوایەکی حەشدی شەعبیی دا

موقتەدا سەدر ڕێبەری ڕەوتی سەدر ئەمڕۆ هەینی بڕیاریدا لیوای “یەومولمەوعود”ی حەشدی شەعبی هەڵبوەشێنێتەوە و سەرجەم بارەگاکانیان دابخات.

موقتەدا سەدر ڕایگەیاندووە، وەک نیشاندانی نیازباشی بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی لیوای یەومولمەوعودی داوە و داوایان لێدەکات هەر چەکێکیان لاماوە ڕادەستیبکەوەنەوە و سەرجەم بارەگاکانیشیان بەپێی بڕیارەکەی سەدر دادەخرێت.

موقتەدا سەدر لە تویتێکدا ئەمڕۆ ئاشکرایکرد، کە پێشتر ئەو لیوایە چەکەکانیان ڕادەستی لیواکانی (313، 314، 315) کردووە کە پێشتر سەرایا سەلام بووە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەگەر چەکیان لابمایە داوامان دەکرد ڕادەستیبکەن و بەدڵنیایی گۆێڕایەڵ دەبوون، ئێستاش داوا دەکەین هەر چەکێکیان لاماوە لەماوەی 24 کاتژمێردا ڕادەستیبکەنەوە.

ڕێبەری ڕەوتی سەدر دەشڵێت، “هیوادارین ئەم هەنگاوە ببێتە سەرەتای هەڵوەشاندنەوەی گروپە چەکدارەکان و ڕادەستکردنی چەکەکانیان و داخستنی بارەگاکانیان”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

كاندیده‌ پێشنیازكراوه‌كان بۆ پۆستی هەردوو سەرۆكی ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران و نوێنه‌ران ئاشكراده‌كرێن

ئه‌ندامێكى چێوه‌ى هه‌ماهه‌نگیی شیعه‌كان ڕایده‌گه‌یه‌نێت، کەسانی نوێ بۆ پۆستەکانی سەرۆک وەزیران و سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران کاندیددەکرێن. عەبدولوەھاب بیلاوی،…
زیاتر ببینە

“سودانی فەرمانیکرد ئەو کەسانە دەستگیربکرێن کە هێرشدەکەنە سەر باڵیۆزخانەی ئەمریکا”

وتەبێژی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان فەرمانیکرد ئەو تاوانبارانە دەستگیربکرێن کە هێرشدەکەنە سەر…
Total
0
Share