کەشناسی: سبەی بەفر و باران دەبێت

بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم ڕایگەیاند، بەپێی پێشبینییەکانی ئەوان سبەی لە پارێزگاکانی هەرێم باران و بەفر دەبێت.

بەپێی پێشبینی کەشناسی هەرێم، سبەی بەڕێژەیەکی کەم لەناوچە شاخاوییەکانی هەرێم بەفر دەبارێت و لە پارێزگاکانی هەرێمیش بەهۆی پاڵەپەستۆی دەریای ناوەڕاست، بارانبارین دەستپێدەکات.

پێشبینییەکانی کەشناسی دەڵێت، سبەی لە پارێزگاکانی هەولێر و سلێمانی و کەرکوک و دهۆک و هەڵەبجە، بارانبارین پچڕ پچڕ دەبێت و لەکاتەکانی شەودا کاریگەری ئەو شەپۆلە لەسەر شارەکانی هەرێم کەمتردەبێتەوە.

پێشبینی دەکرێت تا ناوەڕاستی هەفتەی داهاتوو بارانبارین و بوونی هەور لە ئاسمانی شارەکانی هەرێم بەردەوامی هەبێت.

بابەتی پێشتر

مێسی خولی فەڕەنسای بوژاندۆتەوە

بابەتی دواتر

لایەنەکان دەیانەوێت دەستوری هەرێم چۆن بنوسرێتەوە؟

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share