پۆڵەندا 100 كۆچبەری دەستگیركرد كە هەوڵی پەڕینەوەیان داوە

چەند دیمەنێكیشی بڵاوكردەوە كە كۆچبەرە ڕاگیراوەكان دەردەخات

وەزارەتی بەرگریی پۆڵەندا دەڵێت، شەوی ڕابردوو گروپێكی پێكهاتوو لە نزیكەی 100 كۆچبەری دەستگیركردووە، كە هەوڵیان دابوو بەشێوەی نایاسایی لە بیلاڕوسیاوە بچنە خاكی وڵاتەكەیەوە.

وەزارەتەكە لە ڕاگەیەندراوێكدا لە تویتەر ئاشكرایكرد، ئەو كۆچبەرانە هەوڵیان داوە سنوور ببەزێنن لە دەوروبەری گوندی دوبیچی سێرگیڤنی، ئەندامانی هێزی تایبەتی بیلاڕوسیاشی تۆمەتباركرد بەوەی سەرۆكایەتی هەوڵی دزەكردنەكەیان داوە.

وەزارەتەكە چەند دیمەنێكیشی بڵاوكردەوە كە كۆچبەرە ڕاگیراوەكان دەردەخەن.

ڕێگرییەكە لەكاتێكدایە تائێستا هەزاران كۆچبەر كە زۆرینەیان كورد، عێراقی و خەڵكی وڵاتانی خۆرهەڵاتی ناوەڕاستن، لە سنوورەكانی نێوان بیلاڕوسیا و پۆڵەندا گیریانخواردووە و چاوەڕوانی هەلی پەڕینەوەن بەرەو وڵاتانی ئەوروپا، بەڵام بڵاوەپێكردنی هەزاران سەربازی پۆڵەندی ئەگەرەكانی پەڕینەوە و گەیشتن بەو خواستەی ئەستەم كردووە.

بابەتی پێشتر

زیاتر لە 180 كۆچبەریان كوردن.. ئەمڕۆ 300 كۆچبەر لە بیلاڕوسیاوە دەگەڕێنرێنەوە

بابەتی دواتر

مه‌لا به‌ختیار دەنگۆی شوێنگرتنەوەی کۆسرەت ڕەسوڵ ڕەتدەكاتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

چین: سەربەخۆیی تایوان واتا جەنگ

لە چوارچێوەی زیادبوونی ناكۆكییەكانی دەریای باشووری چین، حكومەتی پەككین هەڕەشەكانی دەربارەی دۆسیەی تایوان چڕدەكاتەوە. وۆ چیان، وتەبێژی وەزارەتی…
Total
0
Share